13/1/2021 05:44 PM

سوودەکانی ئاوی گوڵ

ئاوی گوڵ جگە لە بۆنە خۆشەکەی، بەڵکوو سوودی تەندروستیشی هەیە. ئاوی گوڵ لە ئاو و گوڵە باخ دروست بووە و لە بەشێک لە بۆنەکاندا کەڵکی لێوەدەگیرێت و وەکوو خواردن و دەرمانیش بەکار دێت. بەپێی هەندێک بەڵگە، سوورپێستەکانی ئەمریکای باکوور، ئێرانییەکان و دانیشتووانی زۆرینەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاوی گوڵیان وەکوو دەرمان بەکارهێناوە. لەم بابەتەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم مادە بۆنخۆشە دەخەینە روو.

تەندروستیی چاو
ئاوی گەڵ بۆ دروستکردنی قەترە جۆراوجۆرەکانی چاو بەکار دێت. ئەو نەخۆشیانەی کە ئاوی گوڵ دەتوانێ لە پرۆسەی چارەسەکردنیاندا کاریگەر بێت بریتن لە: وشکیی چاو، هەوکردنی بۆری چاو و ئاوی سپی چاو.

تەندروستیی پێست
پێست، هەورەترین ئەندامی جەستەیە کە پارێزەری پێستە لە بەرانبەر تیشکی UV، مەوادی کیمیاوی و ئازارە فیزیکییەکاندا. ئەو ئەنتی‌ئۆکسیدەنتانەی لە پێکهاتەی ئاوی گوڵدا هەن، خانەکانی جەستە دەپارێزن لە بەرانبەر زیانەکاندا. ئاوی گوڵ تایبەتمەندیی دژە وروژانیشی هەیە کە دەتوانێ پێست لەبەرانبەر ئیگزێمادا بپارێزێت.

تەندروستیی کۆئەندامی هەرس
بەکارهێنانی ئاوی گوڵ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە. هەروەها شوێندانەرە لەسەر کارکردەکانی کیسەی سەفرا و دەبێتە هۆی لەناوچوونی بای سک و ئازای سک. بەکارهێنانی ئاوی گوڵ دەتوانێ بەرگیری لە قەبزیش بکات.

تەندروستیی مێشک
بۆنی ئاوی گوڵ باری دەروونی مرۆڤ بەرەو باشی دەبات و بەپێی توێژینەوەکان تایبەتمەندیی دژە خەمۆکی و دژە سترێسی هەیە. ئاوی گوڵ هەروەها کواڵیتی خەو بەرز دەکاتەوە. ئەم مادە بۆنخۆشە بەرگیری کە بەرهەمهاتنی پرۆتینێک دەکات بە ناوی "ئامیلۆئید" کە خانەکانی مێشک لەناو دەبات و دەبێتە هۆی لاوازبوونی بیرگەی مێشک.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved