د.ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو بابه‌تێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و نه‌ریته هه‌ڵانه‌ی له‌ناو زۆرێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا جێگه‌ی باوه‌ڕه‌و له‌وبارانه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.ماكۆك ڕایگه‌یاندووه: هه‌ندێك بۆچوونی هه‌ڵه وه‌كو زانیاری ده‌م به ده‌م له‌نێو خه‌ڵكی ده‌گوێزرێنه‌وه‌و به‌شێك له خه‌ڵكی وه‌كو ڕاستی لێیان تێگه‌یشتوون، ئه‌مانه هه‌ندێكیانن له‌گه‌ڵ راستكردنه‌وه‌كانیان: *راكێشانی ده‌ستی منداڵ ده‌بێته هۆی خێلبوونی چاوی هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نیه بۆ ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه، خێلی و تیلی چاو هۆكاری تایبه‌تی هه‌یه نه‌ك په‌ل ڕاكێشان. *به گۆره‌وییه‌وه خه‌وتن چاو كز ده‌كات هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان چاو و گۆره‌ویدا نیه. پێیه‌كان به گۆره‌وی داپۆشرێن یان به به‌تانی هیچ جیاوازیان نیه‌و كێشه‌یان بۆ چاو نیه. *چاو ته‌كاندن بۆ پاككردنه‌وه‌ی چاو له به‌رد ئه‌گه‌ر به‌رد یان هه‌ر ته‌نێكی نامۆ له چاودا بێت، چه‌ندین ڕێگا هه‌یه بۆ ده‌رهێنانی، له‌وانه: 1-هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی پێڵووی چاو و ده‌رهێنانی كلس و به‌ردو ته‌نه نامۆكه به ده‌رزی یان كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت. 2-شۆردن و پاككردنه‌وه‌ی چاوه‌كان 3-زۆرجار چاوتروكان و جوڵه‌ی به‌رده‌وامی چاوه‌كان ته‌نه نامۆكان ڕاده‌ماڵن. *چاندنی گلێنه‌ی چاو، گۆڕینی هه‌موو چاوه‌كه‌یه تائێستا نه‌توانراوه هه‌موو تۆپه‌ی چاو بگۆڕدرێت، ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی گلێنه‌ی چاو، ته‌نها گۆڕینی به‌شه شوشه‌ییه ڕوونه‌كه‌ی سه‌ر ڕه‌شێنه‌یه، ئه‌ویش بۆ نه‌خۆشێك ئه‌نجامده‌درێت كه ده‌مارو تۆڕه‌ی چاوی باشبن. *كل كردنه چاوی منداڵ، چاوی جوانتر ده‌كات گلێنه‌و بیلبیله‌و ڕه‌شێنه‌ی چاو پێش له‌دایكبوون بڕیاردراوه له‌سه‌ری چه‌ندو چۆن گه‌وره ده‌بن، ئه‌و پڕۆسه‌یه به كل و ده‌رمان ناگۆڕێت. *گێزه‌رو ماسی چاوكزی باش ده‌كه‌ن گێزه‌رو ماسی چه‌ندین مادده‌ی به‌سوودیان تێدایه بۆ به‌هێزبوونی خانه‌كانی تۆڕه‌ی چاو و پاراستنیان له هه‌ندێك نه‌خۆشی، به‌ڵام كه‌سێك چاوی كزبووبێت به خواردنی گێزه‌رو ماسی باش نابێت. *به‌كارهێنانی چاویلكه، بینین باشتر ده‌كات له‌ڕاستیدا به‌كارهێنانی چاویلكه، نه بینین باشتر ده‌كات و نه چاوكزیش ڕاده‌گرێت، به‌ڵكو پێنج سوودی تری هه‌یه: 1-ڕێگری ده‌كات له ته‌مه‌ڵبوونی چاو له منداڵدا. 2-هه‌ندێك جۆری خێلی باشتر ده‌كات له منداڵدا. 3-بینایی چاوه‌كان ڕوونتر ده‌كاته‌وه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا. 4-سه‌رئێشه‌و گرژی ده‌ماره‌كانی ڕووخسار كه‌متر ده‌كاته‌وه. 5-توڕه‌بوون و زووهه‌ڵچون كه‌مده‌كاته‌وه. *ته‌ماشاكردنی مۆبایل چاو كزده‌كات هیچ میكانیزم و بنه‌مایه‌كی زانستی نیه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی مۆبایل چاو كز بكات. زۆر ته‌ماشاكردنی مۆبایل كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ستیاری و وشكبوونه‌وه‌ی چاو و تێكچوونی جه‌سته‌و ده‌روون. *چاو له‌سه‌ر چاویلكه ڕابێت، دواتر لایبه‌یت كزتر ده‌بێت هه‌ركاتێك چاویلكه‌ت لابرد بینایی چاوت ده‌گه‌ڕێته‌وه باری پێش به‌كارهێنانی چاویلكه‌كه. به‌رده‌وام به‌كارهێنانی چاویلكه نابێته هۆی زیاتر كزبوونی چاو. *به‌كارهێنانی چاویلكه‌ی هه‌ڵه، چاو كزتر ده‌كات ئه‌گه‌ر نمره‌ی چاویلكه‌كه‌ت به هه‌ڵه‌ش دروستكرابێت، یاخود چاویلكه‌ی كه‌سێكی تر به‌كاربهێنیت كه نمره‌كه‌ی بۆ چاوی تۆ نه‌بێت، هیچ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بیناییت نابێت، ته‌نها ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی بێزاری و سه‌رئێشه‌یه‌كی كاتی ببیت. *وه‌رزش و یۆگا بینایی چاو به‌هێز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر چاوه‌كانت كز بووبێتن، هیچ جۆره وه‌رزش و ڕاهێنانێك نیه شه‌حنیان بكاته‌وه‌و پێویستت به چاویلكه نه‌بێت. *مناڵه‌كه‌م هێنده له نزیكه‌وه ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆنی كرد هه‌تا چاوی كزبوو له‌ڕاستیدا مناڵه‌كه‌ت هه‌ر له زگماكه‌وه چاوی كزبووه‌و شته‌كانی له دووره‌وه به‌ڕوونی نه‌بینیوه، بۆیه ناچاربووه زۆر له تیڤی نزیكببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به باشی بیبینێت. واته هۆكاری ئه‌وه‌ی مناڵێك زۆر له‌نزیكه‌وه سه‌یری تیڤی ده‌كات، له‌وانه‌یه ئه‌وه بێت چاوكزی زگماكی هه‌بێت، نه‌ك له‌نزیكه‌وه سه‌یركردنه‌كه بووبێته هۆی چاوكزییه‌كه‌ی. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure