13/1/2021 07:40 PM

نووستنی ته‌ندروست بۆ منداڵ چییه‌؟

د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تایبه‌ت به‌ نووستنی ته‌ندروستی منداڵان.

له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا د.پشده‌ر ئاماژه‌ی به‌ چه‌ندین ڕوونكردنه‌وه‌و ڕێنمایی گرنگ داوه بۆ دایكان و باوكان‌، ئه‌وانیش:

1-ئه‌بێ كاتی نووستن و كاتی هه‌ستان له‌خه‌و دیاریكراو بێت و بڕی پێویست بخه‌وێت، واته‌ هه‌موو ڕۆژێك له‌كاتی دیاریكراودا بخه‌وێت و هه‌ستێت له‌خه‌و.

2-نابێ جیاوازی كاتی نووستن و هه‌ستان له‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ ناچێت بۆ قوتابخانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ ئه‌چێت بۆ قوتابخانه‌ له‌ 1 سه‌عات زیاتر بێت.

3-پێویسته‌ منداڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ژووری نووستن بڕی پێویست وه‌رزش و یاری بكات.

4-ژووری نوستن پێویسته‌ بێده‌نگ و تاریك یان ڕووناكی زۆر كه‌م بێت.

5-ژووری نووستن پێویسته‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی گونجاوی هه‌بێت واته‌ نابێت سارد یان گه‌رم بێت.

6-نابێ له‌ ژووری نووستن منداڵ سزابدرێت.

7-نابێ له‌ ژووری نووستن ته‌له‌فزیۆن هه‌بێت.

8-پێش نووستن نابێ چا، كۆلا، چوكلێت، كۆفێ بدرێت به‌ منداڵ.

9-ئه‌توانی پێش نووستن ژه‌مه‌ خواردنێكی سووك بده‌یت به‌ منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ برسیه‌تیا خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه‌.

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved