14/1/2021 03:06 PM

ئەگەر واز لە خواردنی خوێ بێنین چی روو دەدات؟

هەندێکمان هەوڵ دەدەین خوێ کەمتر بەکار بێنین و هەندێکیشمان بەگشتی وازمان لە خواردنی خوێ هێناوە چون لامان وایە خوێ تەندروستی دەخاتە مەترسییەوە. بەڵام ئەم بڕوایە تەواو راست نییە. چونکە خوێ ئەلەکترۆلیتێکی گرنگە کە یارمەتی جەستە دەدات کارکردێکی سروشتیی باشتری هەبێت. ئەگەڕ بڕیارتان داوە واز لە خواردنی خوێ بێنن، دڵنیا بن لەوەی کە بەم کارە خوێتان بە تەواوەتی لە سیستمی خۆراکەکان نەسڕیوەتەوە و هەوڵ بدەن تێبگەن جەستەتان چ دژکردەوەیەکی بەنیسبەت ئەم گۆڕانکارییەوە هەیە. لەدرێژەدا دەمانهەوێ بزانین ئەگەر خوێن نەخۆین چی لە جەستەدا روو دەدات.

لەوانەیە کێشی جەسەت بەرز بێتەوە
ئەو خوێیەی "یۆد"ـی تێدایە گرنگییەکی زۆری بۆ هۆرمۆنەکانتان هەیە و ئەگەر بەگشتی واز لە خواردنی خوێ بێنن جەستە لە یۆد بێ‌بەش دەبێت. کەوابوو لەوانەیە کێشتان بەرز بێتەوە، دەمووچاوتان بماسێت، پێستتان وشک بێت و تووشی ئێشی ماسولکە و ماندوویەتی بن.

لەوانەیە لەسەر دڵ شوێندانەر بێت
توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو سیستمە خۆراکیانەی خوێیان کەمە سوودی زۆری بەتایبەت بۆ ئەو کەسانە هەیە کە تووشی نەخۆشییەکانی دڵ هاتوون. بەڵام ئەم بابەتە هەمیشە راست نییە، بەتایبەت ئەگەر نەخۆشیی دڵتان نەبێت، چونکە توێژینوەکان دەریانخستووە کە زێدەڕۆیی و کەمتەرخەمی لە بەکارهێنانی خوێدا، نەخۆشییە ئاساییەکانی دڵ بەرەو خراپی دەبات.

لەوانەیە جەستە دەژکردەوەی بەنیسبەت ئانسۆلین لەدەست بدات
بەپێی توێژینەوەکان کاتێک سۆدیۆمی پێویست لە سیستمی خۆراکدا نەبێت ئەم بابەتە دەتوانێ لەسەر دژکردەوەکانی جەستە بەنیسبەت ئانسۆلین کاریگەریی نەرێنی هەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن.

لەوانەیە تووشی نیشانەکانی کەم ئاویی جەستە بن
کاتێک ئاستی سۆدیۆم لە خوێندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە، لەوانەیە کۆمەڵێک نیشانەی هاوشێوەی کەم ئاویی جەستە ئەزموون بکەن. کەوابوو تووشی وشکبوونی دەم، سەرگێژبوون و تینوویەتی لەڕادەبەدەر دەبن.

لەوانەیە هەست بە رشانەوە بکەن
نەخواردنی خوێ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاستی کۆلستڕۆڵ هەیە. ئەگەرچی ئەم بابەتە بەگشتی نیشانەیەکی سەرەتایی نییە، بەڵام دەتوانێ هێرش بکاتە سەر ئەندامەکانی جەستە بۆ نموونە دڵ. یەکێک لە نیشانەکان لەوانەیە هەست بە ڕشانەوە کردن بێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved