15/1/2021 07:48 PM

ترامپ تۆڕێكی كۆمەڵایەتی وەك تویتەر دادەمەزرێنێت

دوایئەوەی لەلایەن كۆمپانیای تویتەرەوە ئەژمارە تایبەتەكەی سڕایەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لەهەوڵدایە تۆرێكی كۆمەڵایەتی وەك تویتەر دابمەزرێنێت.

ترامپ لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: تویتەر كەناڵێكی راگەیەنراوی ئازاد نیە، لەگەڵ چەند  ماڵپەڕێكدا قسەم كردووە.

دووپاتیکردووەتەوە، بەمزووانە هەواڵێكی گەورە لەوبارەیەوە رادەگەیەنێت.

ترامپ جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە ناتوانێت بێدەنگ بێت و پلاتفۆرێكی جیاوازو گەورە دادەمەزرێنێت.

خاك - ئاژانسەكان  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved