15/1/2021 07:57 PM

چۆنێتی ده‌رخستنی خه‌تی قژ بۆ خانمان

به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ خه‌تی قژدا، ده‌توانیت گۆڕانكاری له‌ مۆدێلاتی قژدا دروستبكه‌یت، به‌ڵام هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێك كه‌ رووخسارت جوانتر ده‌ربخات.

هه‌ڵبژاردنی خه‌تی قژ بۆ ئه‌وه‌ نیه‌ له‌سه‌ر مۆدێلات ده‌ریبكه‌یت یان له‌ خۆته‌وه‌ خه‌تی قژ دروستبكه‌یت، به‌ڵكو به‌ هه‌ڵبژاردنی خه‌تی قژ پێویسته‌ رووخسارت جوانتر ده‌ربخه‌یت.

بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن خه‌تی قژ هه‌ڵبژێریت، پێویسته‌ سه‌ره‌تا قژت بۆ پێشه‌وه‌ دابهێنیت تا بزانیت خه‌تی سروشتی قژت له‌كام لایه‌ی سه‌رته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌ كۆتاییدا ئارایشتكاران رێنمایی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن خه‌تی قژ له‌سه‌ر وه‌ستانی سروشتی قژی خۆت هه‌ڵبژێریت، چونكه‌ خه‌تی سروشتی شێوه‌ی رووخسارت به‌ جوانترین شێوه‌ ده‌رده‌خات.

خاك – ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved