د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆری نه‌خۆشییه‌كان منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ئاشكرا كردووه كه نابێت منداڵ خوێی تێدا بخوات و هه‌روه‌ها زیانه‌كانیشی خستوه‌ته‌ڕوو. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه رایده‌گه‌یه‌نێت: منداڵ تا ته‌مه‌نی 1 ساڵ رۆژانه پێویستی به كه‌متر له 1 گرام خوێ هه‌یه، ئه‌و بڕه‌ش له شیر خواردن دابینده‌كرێت جا شیری دایك بێت یان قوتوو. ده‌شڵێت: گه‌ر خوێ بكه‌یته خواردنی منداڵه‌كه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه خوێیه ده‌بێته بارگرانی له‌سه‌ر گورچیله‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌ستانی خوێن به‌رزبكاته‌وه‌و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئێسكه‌نه‌رمه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، خوێ پێویسته بكرێته خواردنی منداڵ له دوای ته‌مه‌نی 1 ساڵه‌وه به‌و بڕه‌ی كه پێویسته، ئه‌ویش: له ته‌مه‌نی 1 ساڵ بۆ 3 ساڵ بڕی پێویستی خوێ رۆژانه بریتییه له 2 گرام. له ته‌مه‌نی 4 ساڵ بۆ 6 ساڵ بڕی پێویستی خوێ رۆژانه بریتییه له 3 گرام. له ته‌مه‌نی 7 ساڵ بۆ 10 ساڵ بڕی پێویستی خوێ رۆژانه بریتییه له 5 گرام. له ته‌مه‌نی 11 ساڵ به‌ره‌وسه‌ر بڕی پێویستی خوێ رۆژانه بریتییه له 6 گرام. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure