له وڵاتی هیندستان به سه‌رپه‌رشتی ناریندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسین له‌دژی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ت داده‌نرێت له جیهانداو له قۆناغی یه‌كه‌مدا 30 ملیۆن كه‌س پێكوته‌یان پێده‌درێت. له یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه 300 هه‌زار كه‌س له دۆزی یه‌كه‌می پێكوته‌كه سوودمه‌ند ده‌بن و 3006 بنكه‌ش له سه‌رانسه‌ری هیندستاندا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه. پێشتر، ناریندرا مۆدی رایگه‌یاندبوو له قۆناغی یه‌كه‌می پێدانی ڤاكسینه‌كه‌دا 30 ملیۆن كه‌س پێكوته‌یان بۆ ده‌كرێت و له كۆتایی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا نزیكه‌ی 300 ملیۆن كه‌س لێی سوودمه‌ند ده‌بن. مانیش كۆمار كرێكارێكی پاككه‌ره‌وه‌یه‌و یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بێت له هیندستان شه‌ممه به پێكوته‌ی كۆرۆنا كوترا، حكومه‌تیش رایگه‌یاندووه، په‌رستارو پزیشك و كارمه‌ندانی هێڵی پێشه‌وه له‌پێشینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بن كه پێكوته‌یان پێده‌درێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان ناریندرا مۆدی ته‌مه‌ن 70 ساڵ راینه‌گه‌یاندووه كه ئاخۆ پێكوته‌كه وه‌رده‌گرێت یاخود نا، به‌ڵام وتوویه‌تی: سیاسییه‌كان كارمه‌ندی هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ن نین. هیندستان له‌دوای چین له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه به دووه‌م وڵات داده‌نرێت و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1 ملیار‌و 400 ملیۆن كه‌سه، به‌ڵام حكومه‌ت رایگه‌یاندووه كه به‌نیازنین پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنا به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا دابه‌شبكه‌ن. جێی ئاماژه‌یه، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌دوای ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕووی ژماره‌ی توشبوون به په‌تاى كۆرۆنا، به دووه‌م وڵات داده‌نرێت و به‌رزترین ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیدا تۆماركراوه، حكومه‌تیش رایگه‌یاندووه پلانیان هه‌یه كه له‌ماوه‌ی 6-8 مانگی ئه‌مساڵدا 300 ملیۆن كه‌س هه‌ر دوو دۆزی پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنایان پێبدرێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure