د.هانا محه‌مه‌د عه‌لی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدت نه‌خۆشی قۆڵۆن و هۆكارو نیشیانه‌كانی دیاریكردووه. له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ڵێت: نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و به‌ربڵاوه، توشی نزیكه‌ی 15%ی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی ده‌بێت، ئه‌م نه‌خۆشییه توشی ڕیخۆڵه ئه‌ستووره (قۆڵۆن) ده‌بێت كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازی ژیان و ئیشكردن و ده‌روونی مرۆڤ. نیشانه‌كانی: *ئازار‌و ناڕه‌حه‌تی سك *ئاوسانی سك و باكردن *قه‌بزی یان سكچوون هۆكاره‌كانی: زۆربه‌ی كات هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه، به‌ڵام هه‌ندێ له‌و هۆكارانه‌ی تر بریتین له: *ترس و خه‌فه‌ت و فشاری ده‌روونی *ناهاوسه‌نگی هۆڕمۆنی (سووڕی مانگانه) *ناهاوسه‌نگی به‌كتریای گه‌ده *هه‌ستیاری به خواردن (پاقله‌مه‌نییه‌كان، پیازو سیر‌و تیژی و توونی) *خواردنه‌وه غازییه‌كان *هه‌وكردنی به‌كتریایی یان ڤایرۆسی یان پاراسایتی ڕیخۆڵه *به‌كتریای گه‌ده *كه‌م خه‌وتن خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر: *دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ناڕه‌حه‌تی كۆڵۆن وه‌كو پاقله‌مه‌نییه‌كان و سۆداو پیازو تیژی و توونی و خواردنه‌وه گازییه‌كان. *هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره ده‌روونییه‌كان و قه‌له‌قی و خه‌فه‌ت خواردن و كه‌مخه‌وی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه كافایینیان تێدایه‌و ڕێكخستنی ژه‌مه خواردنه‌كان و وه‌رزشكردن و باش خه‌وتن. *دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره‌و نێرگه‌له. *خواردنه‌وه‌ی بڕێكی باش ئاو. *خواردنی ئه‌و مادده خۆراكیانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به فایبه‌ر وه‌كو سه‌وزه‌و میوه‌كان. *خواردنی به‌كتریای زیندوو كه به‌شێوه‌ی پاوده‌رو كه‌پسوول هه‌یه له بازاڕه‌كاندا كه به‌كتریای زیانبه‌خشی ڕێڕه‌وی هه‌رس له‌ناوده‌به‌ن و جێیان ده‌گرنه‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure