د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان، بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئه‌و هۆكارانه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه وا له دایكان و باوكان ده‌كات چا نه‌ده‌نه منداڵه‌كانیان. له بابه‌ته‌كه‌یدا د. تیشك ده‌ڵێت: تكایه هه‌وڵبده به لایه‌نی كه‌مه‌وه تا ته‌مه‌نی 6 ساڵ چا نه‌ده‌یت به منداڵه‌كه‌ت، ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌و پێش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش چات پێدا، تكایه با كاڵ بێت و شه‌كری زۆر كه‌م بێت یان هه‌ر تێیدا نه‌بێت، بۆچی؟ 1-له‌به‌رئه‌وه‌ی چا بڕێكی زۆر كافاینی تێدایه، كه‌واته ئه‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و دروستكردنی دوودڵی، دڵه‌ڕاوكێ و چالاكبوونی منداڵه‌كه، بۆیه كێشه بۆ خه‌وی منداڵه‌كه دروستئه‌كات. 2-چۆن له گه‌وره كاریگه‌ری هه‌یه‌و سه‌رئێشه دروستئه‌كات ئه‌گه‌ر ڕۆژێك نه‌توانیت بیخۆیته‌وه به‌هه‌ر هۆیه‌ك، ئه‌وه له منداڵیش دوای فێربوونی ئه‌گه‌ر ڕۆژێك نه‌یخواته‌وه ئه‌وه توشی سه‌رئێشه‌و توڕه‌بوون ئه‌بێت. 3-ئه‌گه‌ر له‌جیاتی كوپێك چا كوپێك شیری پێبده‌یت، ئه‌وه وزه‌یه‌كی زۆرتر‌و ته‌ندروستتر ئه‌به‌خشێت به منداڵه‌كه، چونكه گه‌ده‌ی منداڵ بچووكه، بۆیه له‌وانه‌یه به چاكه بڕێكی زۆر گه‌ده‌ی داگیربكات و نه‌هێڵێت جێگه‌ی خواردنی سوودبه‌خشی تر ببێته‌وه. 4-له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵ بڕێكی زۆر شه‌كر ئه‌كاته چایه‌كه‌وه، بۆیه زیانێكی زۆر به ددانه‌كانی ئه‌گه‌یه‌نێت. 5-له‌به‌رئه‌وه‌ی چا وه‌كو ده‌رمانی میزپێكه‌ر ئیش ئه‌كات، بۆیه ئه‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی بڕێكی زۆر كالسیۆم له میزدا. 6-زۆربه‌ی كات كێشه‌ی گه‌ده وه‌ك دڵه‌كزێ بۆ منداڵ دروستئه‌كات. هه‌روه‌ها ڕوونیشیده‌كاته‌وه، هه‌ندێ سه‌رچاوه ئه‌ڵێن كه چا ئه‌بێته هۆی كه‌متر هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن له ڕیخۆڵه‌كانداو دواتر ئه‌بێته هۆی كه‌مخوێنی، به‌ڵام هه‌ندێ سه‌رچاوه ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه هه‌بێت، له‌وانه‌یه زیاتر به‌هۆی كه‌مخواردنی خۆراكی سوودبه‌خشه‌وه هه‌بێت له ئه‌نجامی زۆر خواردنه‌وه چاوه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure