16/1/2021 09:33 PM

چارەسەری خاڵى لاوازی ئەساس

لە مۆدێلاتی مەیكەپدا ئەساسكردن وەك بناغەیەكی سەرەكی دەستنیشان دەكرێت، بۆ ئەوەی پێستی دەموچاو جوان دەربخەیت لەڕێگای بەكارهێنانی ئەساسەوە گرنگی بە چەند خاڵێكی سەرەكی بدە.

هەروەها بەهۆی ئەوەی كە هەموو كەسێك لەڕووی سروشتییەوە خاوەن پێستێكی جوان و روون نییە، ئەوا دەتوانرێت لەڕێگای بەكارهێنانی دەرمانەوە كە پێیدەوترێت ئەساس پێستت روون دەربخەیت، بەڵام لەكاتێكدا روبەڕووی چەند خاڵێكی لاواز دەبیتەوە لەگەڵ بەكارهێنانی ئەساس، ئەوا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكە.

1- لەكاتێكدا بەهۆی ئارەقكردنەوە ئەساسەكەت رەنگی پێستت جوان دەرناخات، هەوڵبدە پێستت سەرەتا جوان پاكبكەیتەوەو دواتر گرنگی بەئەساسكردن بدە، هەروەها بەردەوام ماركەی ئەساس بگۆڕە لەكاتێكدا سوودی نییە.

2- لەكاتێكدا بەهۆی بەكارهێنانی ئەساسەوە پەڵە لەسەر پێستت دروستدەبێت، پێش بەكارهێنانی ئەساس هەوڵبدە كرێم بۆ پێستی دەموچاو بەكاربهێنە.

3- بەهۆی تیشكی خۆرەوە رەنگی پێستی دەموچاو تۆختر دەبێت، لەكاتێكدا پێستی دەموچاوت تۆخە ئەوا رەنگی ئەساسەكەت كاڵ دەردەكەوێت، لەمكاتانەدا بەڕەنگی برۆنزی گرنگی بەڕەنگی پێستی دەموچاو بدە، بۆئەوەی بەشێوەیەكی سروشتی رەنگت دەربخەیت، بۆنموونە بەڕەنگی برۆنزی روومەتەكانت و ناوچەوانت و سەر لوتت و چەناگەت رەنگ بكە.

4- لەكاتێكدا بەهۆی بەكارهێنانی ئەساسەوە چرچی سەر پێستی دەموچاوت دەردەكەوێت، باشترین چارەسەر ئەوەیە لەچواردەوری چاوەكانت و دەمت زۆر بەكەمی گرنگی بە بەكارهێنانی ئەساس بدە تا چرچی كەمتر دەربكەوێت.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved