17/1/2021 03:43 PM

نیشانەکانی لاوازبوونی سیستمی بەرگری

هۆکارەکانی لاوازبوونی سیستمی بەرگری زۆرن. بەشێکیان کۆنتڕۆڵ دەکرێن بۆ نموونە سیستمی خۆراک، سترێس و خەو. بەڵام ئەگەر سیستمی بەرگری کێشەی هەبێت یان پێویستتان بە بەکارهێنانی دەرمانێکی تایبەت بێ، لەوانەیە کەمتر بتوانن سیستمی بەرگریتان کۆنتڕۆڵ بکەن. پسپۆڕان دەڵێن هیچ حەبێتی سەیروسەمەرە بۆ باشبوونی سیستمی بەرگری بوونی نییە. لەدرێژەدا بەشێک لە نیشانەکانی لاوازبوونی سیستمی بەرگری دەخەینە بەر باس.

هەڵامەتی بەردەوام: ئەگەر ساڵی دوو بۆ سێ جار تووشی هەڵامەت بن ئاساییە. بەڵام ئەگەر ئەگەر زانیتان زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی تووشی هەڵامەت دەبن نیشانەی ئەوەیە کە سیستمی بەرگریتان پێویستی بە یارمەتی هەیە.

هەوکردنی بەردەوام: ئەو کەسانەی سیستمی بەرگریان لاوازە بەردەوام تووشی کۆکە ڕەشە، کێشەکانی سی و مەننژیت و هەوکردنەکانی دیکەی جەستە دەبن.

ماندوویەتی و وەڕەزبوون: هەموومان هەندێک جار هەست بە تەوەزەلی دەکەین بەڵام ئەگەر تێگەیشتوون کە پاراستنی هۆشیاریتان ماوەیەکە بووەتە کارێکی ئەستەم ئەوە تووشی کێشەی سیستمی بەرگری هاتوون. هۆکارەکەشی ئەو پەیوەندییە دوولایەنەیەیە کە لەنێوان خەو و سیستمی بەرگریدا هەیە. نەخۆشی یان هەوکردنێکی ڤایرۆسی دەتوانێ کاریگەریی نەرێنی لەسەر خەو هەبێت و لەلایەکی دیکەوە، خەوێکی رێکوپێک سیستمی بەرگری بەهێز دەکات.

دڵەڕاوکێی لەڕادەبەدەر: دڵەڕاوکێ و تەنهایی درێژخایەن دەتوانێ کاریگەریی نەرێنی لەسەر سیستمی بەرگری هەبێت. چونکە دڵەڕاوکە رادەی "لەنفۆسیت" کەم دەکاتەوە، واتە بەرگری لەبەرانبەر هەوکردندا ئەستەم دەبێت. کەوابوو ئەگەر پاش تاقیکاری یان پرۆژەیەکی کاری نەخۆش بکەون، لەوانەیە پێویست بێ کۆنتڕۆڵی دڵەڕاوکێ و سترێسەکانتان بخەنە ناو بەرنامەی رۆژانەتانەوە.

کێشەکانی کۆئەندامی هەرس: سکچوون، بای سک، غازات و قەبزبوون دەتوانێ نیشانەی کارکردی ناتەندروستی سیستمی بەرگری بێت. لە نەبوونی بەکتریا بەسوودەکانی نا کۆئەندامی هەرسم سیستمی بەرگری تووشی ئاڵۆزی دەبێت.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved