17/1/2021 08:05 PM

پزیشكێك ماوه‌ى 5 ساڵه‌ خۆی نه‌شتووه

جه‌یمز هامبلین، پزیشكی زانكۆی ییل له‌ ئه‌مریكا، ماوه‌ی 5 ساڵه‌ خۆی نه‌شتووه‌و ده‌شڵێت كه باری ته‌ندروستی باشه‌.

جه‌یمز هامبلین مامۆستاى ته‌ندروستی گشتی له‌ زانكۆی ییل له‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه:‌ بۆ 5 ساڵ ده‌چێت خۆی ناشوات و ڕاشیگه‌یاندووه كه ‌خۆشتن ماوه‌ی 2 ساڵ له‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌گرێت و هاوكاتیش پاره‌و ئاوێكی زۆریش به‌فیڕۆ ده‌چێت.

جه‌یمز ئه‌زموونه‌كانی خۆی له‌باره‌ی خۆنه‌شتن له‌ دووتوێی كتێبێك به‌ ناوی "پاكوخاوێنی، زانستی نوێی ته‌ندروستی پێست و جوانی له‌ كه‌متری هه‌وڵدا" بڵاوكردۆته‌وه‌.

جه‌یمزی ته‌مه‌ن 37 ساڵان هه‌رچه‌ند خۆی ناشوات، به‌ڵام ده‌ستی به‌ سابوون و هه‌روه‌ها ددانه‌كانیشی ده‌شوات.

خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved