جه‌یمز هامبلین، پزیشكی زانكۆی ییل له ئه‌مریكا، ماوه‌ی 5 ساڵه خۆی نه‌شتووه‌و ده‌شڵێت كه باری ته‌ندروستی باشه. جه‌یمز هامبلین مامۆستاى ته‌ندروستی گشتی له زانكۆی ییل له ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه: بۆ 5 ساڵ ده‌چێت خۆی ناشوات و ڕاشیگه‌یاندووه كه خۆشتن ماوه‌ی 2 ساڵ له ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌گرێت و هاوكاتیش پاره‌و ئاوێكی زۆریش به‌فیڕۆ ده‌چێت. جه‌یمز ئه‌زموونه‌كانی خۆی له‌باره‌ی خۆنه‌شتن له دووتوێی كتێبێك به ناوی "پاكوخاوێنی، زانستی نوێی ته‌ندروستی پێست و جوانی له كه‌متری هه‌وڵدا" بڵاوكردۆته‌وه. جه‌یمزی ته‌مه‌ن 37 ساڵان هه‌رچه‌ند خۆی ناشوات، به‌ڵام ده‌ستی به سابوون و هه‌روه‌ها ددانه‌كانیشی ده‌شوات. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure