پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له‌باره‌ی سووده‌كانی كوزه‌ڵه روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن، به‌وهۆیه‌ی یه‌كێكه له به‌سوودترین سه‌وزه‌كان، ئاماژه‌ش ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه به ئاسانترین رێگا ده‌ڕوێت له‌ناو ئاودا. له‌باره‌ی سووده‌كانی كوزه‌ڵه پزیشكان ده‌ڵێن: زۆر پێویسته بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌وپێیه‌ی زۆرترین ڤیتامین ده‌به‌خشێت و هه‌روه‌ها كه‌مترین كالۆری له‌خۆده‌گرێت. ده‌شڵێن: به‌هۆی خواردنی ته‌نها ۸۰ گرام كوزه‌ڵه له رۆژێكدا نیوه‌ی پێداویستی ڤیتامین بۆ ئه‌و رۆژه وه‌رده‌گریت، چونكه زۆرترین پێكهاتووه له ڤیتامین (ئه‌ی و سی و بی و ئی)، هه‌روه‌ها مادده‌ی ئاسنیش له‌خۆده‌گرێت. پزیشكان باس له نوێترین زانیاری توێژینه‌وه زانستییه‌كانیش ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه دژی پیربوونه‌و سوودیشی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی نینۆك و ته‌ندروستی قژ، جگه‌له‌وه‌ش پێستی ده‌موچاو روونده‌كاته‌وه. له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌ڵێن: به‌گشتی به‌رگری له باری ته‌ندروستی ده‌كات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان و هه‌روه‌ها توانای پاككردنه‌وه‌ی خوێنی هه‌یه. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure