د.تارا عه‌لی بابان پزیشكی پسپۆڕی گه‌شه‌و خۆراكی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی پێدانی شیر به‌پێی ته‌مه‌نی منداڵ و تێیدا ڕێژه‌ی شیرپێدانی دایك و قوتووی به‌جیا دیاریكردووه. د.تارا له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زۆرجار دایكان پرسیار ده‌كه‌ن چه‌ندجار و چه‌ند ڕه‌قه‌م شیر بدرێت به منداڵ له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دایكان ئه‌توانن سوود له‌م خشته‌یه وه‌ربگرن بۆ پێدانی شیر (به‌ڵام پێدانی بڕێكی تۆزێك زۆرتر یان كه‌متر كێشه دروستناكات، چونكه هه‌ر منداڵه‌و پێداویستی خۆی هه‌یه). ئه‌و پزیشكه ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ی دیاریكردووه: شیری دایك ئه‌توانرێت به‌پێی ئه‌م خشته‌یه شیری دایك بدرێت به منداڵ: *۰ - ٤ هه‌فته: به‌پێی پێویستی كۆرپه، ۱ - ۱٫٥ سه‌عات جارێك * ٥ - ۸ هه‌فته: ۲ سه‌عات جارێك * ۹ - ۱۲ هه‌فته: ۲ - ۳ سه‌عات جارێك * ۳ - ٥ مانگ: ۳ سه‌عات جارێك * ٦ - ۷ مانگ: ۳ - ٤ سه‌عات جارێك * ۸ -۱۲ مانگ: ٤ سه‌عات جارێك * یه‌ك ساڵی: ۳-٤ جار * دوو ساڵ و زیاتر: شیری دایكی ناوێت شیری قتوو: ئه‌توانرێت به‌پێی ئه‌م خشته‌یه شیری قتوو بدرێت به منداڵ: * ۰ - ۳ مانگ: ۲٤ - ۲۸ ڕه‌قه‌م له ۲٤ سه‌عاتدا * ۳ - ٦ مانگ: ۲٥ - ۳۰ ڕه‌قه‌م له ۲٤ سه‌عاتدا * ۷ - ۹ مانگ: ۲٤ - ۲٥ ڕه‌قه‌م له ۲٤ سه‌عاتدا * ۹ - ۱۲ مانك: ۱٥ - ۱٦ ڕه‌قه‌م له ۲٤ سه‌عاتدا * یه‌ك ساڵی: ۱۰ - ۱٥ ڕه‌قه‌م له ۲٤ سه‌عاتدا * دوو ساڵ و زیاتر: ۱۰ ڕه‌قه‌م له ۲٤ سه‌عاتدا خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure