18/1/2021 05:44 PM

سوودەکانی خواردنی قاچی مریشک

قاچی مریشک هەمیشە فڕێ دەدرێت و تەنانەت هەندێک کەس لایان وایە شتێکی قیزەونە. بەڵام بۆ هەندێک کەس بەتامترین خواردنەکانی لێ بەرهەم دێت. لەم بابەتەدا دەمانهەوێ بزانین سوودەکانی خواردنی ئەم بەشە لە جەستەی مریشک چین.

نۆژەنکردنەوەی پێست: قاچی پریشک پڕاوپڕە لە مادەی "کۆلاژن" کە بۆ تەندروستیی پێست زۆر بەسوودە و خانەکانی پێست نۆژەن دەکاتەوە و بەرگیری لە زیانەکان دەکات. قاچی مریشک هەروەها نەرمیی پێست زیاد دەکات و بەرگیری لە چرچبوونی پێست دەکات.

چاککردنەوەی برینەکان: قاچی مریشک دەوڵەمەندە بە کۆلاژن، رادەیەیکی زۆر پرۆتین و هەروەها پرۆتینێکی تایبەت بە ناوی "ئالبۆمین" کە دەتوانێ برینەکان بەخێرایی چاک بکاتەوە. خواردنی قاچی مریشک هەروەها توانایی بەرگری جەستە لەبەرانبەر هەوکردندا بەرز دەکاتەوە.

کەمکردنەوەی فشاری خوێن: قاچی مریشک زیاتر لە سنگەکەی کۆلاژنی تێدا جێگیر بووە. کۆلاژنیش دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن. کۆلاژن رادەی "رنین"ـی پلاسمای خوێن کەم دەکاتەوە و بەم شێوەیە بەگیری لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەکات. قاچی مریشک هەروەها پڕاوپڕە لە پۆتاسیۆم  و ئەم مادەیەش بۆ رێکخستنی فشاری خوێن زۆر بەسوودە.

تەندروستیی پووک: پووک یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی جەستەی مرۆڤە، چونکە سەرجەم ئەو شتانەی دێنە ناو جەستەوە سەرەتا لەگەڵ ددان، پووک و زمان بەرکەوتنیان دەبێت. کەوابوو بۆ پاراستنی تەندروستیی ئەم بەشە پێویستمان بە خۆراکی گونجاو هەیە. خواردنی قاچی مریشک بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کۆلاژن، ئاسید ئامینی و مادە جیلاتینییەکانی دیکە، بۆ پاراستنی تەندروستیی پووک زۆر بەسوودە.

لەناوبردنی کێشەکانی سیستمی هەرس: قاچی مریشک دەکرێ وەکوو سوپ یان شۆربا دروست بکرێت. سەرجەم مەوادی ناو قاچی مریشک کە بریتین لە: پرۆتین، کۆلاژن، کندروایتین و گۆلۆکۆزئامین لەناو سوپەکەدا دەتوێنەوە و دەتوانن دۆخی کۆئەندامی هەرس لە ئاستێکی نۆرماڵدا رابگرن.

 

سەرچاوە: drhealthbenefits

خاک _پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved