د.تیشك محه‌مه‌د سه‌لام پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و تازه له‌دایكبووان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ ئه‌و دایكانه ڕوونكردووه‌ته‌وه كه شیری قوت‌و ئه‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان، ئه‌وانیش: *كاتێك شیره‌كه ئه‌گۆڕیت له ره‌قه‌م 1 بۆ 2 ئه‌وا پێویسته منداڵه‌كه 6 مانگی ته‌واوكردبێت و چوبێته ناو 7 مانگ، (نابێت هه‌ركاتێك بوو به 6 مانگ بیگۆڕیت). *سه‌ره‌تا ئه‌و ئاوه‌ی كه ئاماده‌ت كردووه بیكه‌ره بوتڵی شیره‌كه‌و پاشان شیره‌كه‌ی تێبكه، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، چونكه ئه‌بێته هۆی خه‌ستبوونه‌وه‌ی شیره‌كه‌و زیانی مه‌ترسیداری ئه‌بێت له‌سه‌ر گورچیله‌و مێشكی منداڵه‌كه. *هه‌رگیز كه‌وچكی تایبه‌ت به قوتوی شیره‌كه مه‌گۆڕه به كه‌وچكی قتوی شیرێكی تری جیاواز، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قوتوه‌كان هه‌مان ره‌قه‌میش بن. *بوتڵی شیرێك به‌كارمه‌هێنه كه ره‌قه‌مه‌كانی دیارنه‌مابێت و ته‌واو ڕوون نه‌بێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure