19/1/2021 04:20 PM

سوودەکانی خواردنی گۆشتی قەل

رادەی ئەو "تریپتۆفان"ـەی لە پێکهاتەی گۆشتی قەلدا هەیە جگە لەوەی نابێتە هۆی خەواڵوویی بەڵکوو دەبێتە هۆی کەیفسازی و شادی! خواردنی ئەو خواردنانەی کە وەکوو گۆشتی قەل پڕاوپڕن لە پرۆتین دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە تێربوونێکی زیاتر بکەن و هەر بۆیە کەسەکە تا ماوەیەکی زۆر هەست بە برسێتی ناکات.
پرۆتین دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ماسولکەکان و سەقامگیریی ئاستی ئانسۆلین لە جەستەدا. لەبیرتان بێت کە دەتوانن پرۆتین لە زۆرینەی گۆشتەکان وەربگرن و ئەگر هەیە جەستەی مرۆڤ لە هەر ژەمە خواردنێکدا رادەیەکی دیاریکراو لە پرۆتینی وەربگرێت. کەوابوو سەرچاوەیەکی پرۆتینی تەندروست و کەم‌چەوری لە ژەمە خواردنەکاندا بگونجێنن بۆ ئەوەی جەستەتان بتوانێ پرۆتینی پێویستی خۆی دابین بکات. دەتوانن لە پرۆتینی ناو سەرچاوەکانی دیکەش کەڵک وەربگرن؛ بۆ نموونە: ماسی، شیرەمەنی، دانەوێڵەکان و سۆیا.
چونکە زیاترین چەوری قەل لە پێستەکەدا پاشەکەوت بووە، دەتوانن بە ئاسانی ئەم پێستە لێبکەونەوە بۆ ئەوەی چەورییەکی کەمتر بێتە ناو جەستەتانەوە. ئەو "ترۆپتۆفان"ـی لە گۆشتی قەلدایە ئاستی هۆرمۆنی سێرۆتۆنین زیاد دەکات و ئەمەش ئاستی هوشیاری و کەیفسازیتان بەرز دەکاتەوە. سنگی قەل بەنیسبەت بەشەکانی دیکەی چەوری و کالۆرییەکی کەمی هەیە. کەوابوو هەوڵ بدەن زیاتر ئەو بەشانەی بخۆن لە گۆشتەکەی روونترە و سنگی قەلیش ئەم تایبەتمەندییەی هەیە.
گۆشتی قەل لە ئەوروپا بە رادەیەکی زۆر بەکار دێت. هەڵبەت ئەوان زیاتر وەکوو کالباس و هەمبەرگر و شتی لەم چەشنە بەکاری دەهێنن و ئەم خواردنە نیوەکۆڵانە زیانی تایبەت بە خۆیان هەیە. هەوڵ بدەن گۆشتی قەل و هەموو جۆرەکانی دیکەی گۆشت بە ئاو بکوڵێنن و ئینجا بیخۆن. سوورکردنەوە و برژاندنی گۆشت جگە لەوەی بەشێک لە سوودەکانی گۆشت لەناو دەبات، بە شێواندنی پێکهاتەی گۆشت رێگە بۆ دروستبوونی مەوادێک خۆش دەکات کە هۆکاری زۆرینەی نەخۆشییەکانن.

سوودەکانی گۆشتی قەل بە کورتی:
*کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن
*چاککردنی کارکردەکانی ریخۆڵە
*کەمکردنەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵ
*کەمکردنەوەی بێ‌خەوی
*بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە
*بەرگیری لە شێرپەنجە چونکە سەرچاوەوەکی دەوڵەمەندە بۆ ئەنتی‌ئۆکسیدەنت
*بەهێزکردنی ئێسک
*بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە

#تریپتۆفان: یەکێک لە ئاسید ئامینییە پێویستەکانە بۆ تەندروستی جەستە

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved