19/1/2021 04:25 PM

نیشانەکانی خواردنی لەڕادەبەدەری شەکر

زۆر کەس لایان وایە تەنها ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە، ئاستی شەکری خوێنیان بەرزە، بەڵام ئەوە بیرێکی هەڵەیە؛ لەوانەیە هەر کەسێک ئەم کێشەیەی هەبێت بە بێ ئەوەی ئاگادار بێت. ئەمە هەواڵێکی باش نییە بۆ سیستمی عەسەبی، دەمارەکان و ئۆرگانە گرنگەکانی جەستە. بۆ ئەوەی کە بەرگیری لە دەرکەوتەکانی ئەم نەخۆشییە بکەن، دەبێ نیشانەکانی بناسن. لەدرێژەدا بەشێک لەم نیشانانە دەخەینە روو.

برسییەتی بەردەوام: کاتێک ئاستی شەکر بەرزەم گلۆکۆز ناتوانێ بڕواتە ناو خانەکانەوە. کەوابوو وزەی پێویست بۆ جەستە دابین ناکرێت و هەمیشە بەشوێن خواردنی زیاترەوە دەبن.

ماندوویەتی بەردەوام: کاتێک ئاستی شەکری خوێن زۆرە، جەستە توانای پاشەکەوت و وەرگرتنی گلۆکۆز لەدەست دەدات، وزە بەشێوەی دروست بەکار نایەت و خانەکان لاواز دەبن و هەر بۆیە، تووشبووان زۆر جار هەست بە ماندوویەتی دەکەن.

میزکردنی بەردەوام: کاتێک شەکری خوێن لە ئاستێکی بەرزدایە، گورچیلەکان ناتوانن شلەمەنییەکان بە باشی وەربگرن، کەوابوو جەستە بۆ ئەوەی ئاستی گلۆکۆزی خوێن و خانەکان هاوسەنگ بکات، خوێن تێکەڵ بە شلەی ناو خانەکان دەکات بۆ ئەوەی ئاستی گلۆکۆز هاوسەنگ بێت. دەرەنجامی ئەم کارە، میزکردنی لەڕادەبەدەرە.

وشکبوونی دەم و تینوویەتی: وشکبوونی دەم و تینوویەتی بەهۆی لەدەستچوونی شلەمەنییەکانی جەستەوە روو دەدات. غودەی هیپۆتالامووس کە ئەرکەکەی دیاریکردنی ئاستی تینوویەتی  و کەم‌ئاوی جەستەیە، پەیامی تینوویەتی رەوانەی مێشک دەکات. هەڵبەت ئێوە ناتوانن لەبەرانبەر تینوویەتیدا خۆڕاگری بکەن، بەڵام واباشترە ئاو و چا بە بێ شەکر بخۆنەوە.

هەوکردنی ئەندامەکانی جەستە: هەوکردنی سیستمی میز و هەوکردنە قارچکییەکان لەناو ژنان و پیاوندا هاوبەشن. بەڵام ئەم نەخۆشییانە زیاتر لەو ژنانەدا دەردەکەوێت کە تووشی شەکرە بوون و ئاستی شەکری خوێنیان بەرزە. ئاستبەرزی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی دروستبوونی شوێنێکی گونجاو بۆ گەشەی بەکتریا و قارچکەکان.

لێڵبوونی چاو: لێڵبوونی بینایی چاو، دەرئەنجامی کەم‌ئاوی جەستەیە کە هۆکارەکەی بەرزبوونی ئاستی شەکری خوێنە. ئەم کێشەیە کاریگەریی لەسەر خانەکانی چاویش هەیە. کەوابوو چاوەکان توانایی خۆیان بۆ چڕبوونەوە لەسەر دیمەنەکان لەدەست دەدەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved