له‌كاتێكدا تره‌مپ چه‌ند كاتژمێرێكى ماوه ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی بایدن بكات، میلانیای هاوسه‌ری په‌یامێكی ماڵئاوایی بڵاوكرده‌وه. میلانیا تره‌مپ هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: كاتی من و دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی كۆتاییهات و شانازی به خۆمه‌وه ده‌كه‌م كه وه‌ك خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا خزمه‌تم به وڵاته‌كه‌م كردووه. خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه هاووڵاتیانی ئه‌مریكی خۆیان له په‌تای كۆرۆنا بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. داواشی له هاووڵاتیانی ئه‌مریكی كرد كه هه‌موویان ببنه باڵوێزی نیازپاكی و هه‌میشه له‌بری رق و كینه خۆشه‌ویستی هه‌ڵبژێرن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure