20/1/2021 02:36 PM

سوودەکانی خواردنی توور

تەندروستیی کۆئەندامی هەناسە: توور دژەبەکتریا و دژەڤایرۆسە و هەروەها ئاوی ناو دەم و قوڕگ زیاد دەکات و ئەم تایبەتمەندیانە بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە بەسوودن. بەڵغەمی ناو قوڕگ شوێنێکە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریاکان و ئاوی توور ئەم ناپاکیانە دەشواتەوە.

هەرسی خواردەکان ئاسان دەکاتەوە: ئاوی توور خاوەنی کۆمەڵێک ئەنزیمە کە بۆ هەرسی خواردنەکان بەسوودن بۆ نموونە ئەنزیمی "ئامیلاز/ Amylase". ئەم ئەنزیمانە کاربۆهیدراتە قورسەکان، پرۆتین و چەورییەکان دەشکێنن و بەم جۆرە جگە لە دابین کردنی وزە بۆ جەستە، بەرگیری لە قەبزیش دەکەن.

پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان: ماوەیەکی زۆرە سەلمێندراوە کە تور "میزهێنەر"ـێکی سروشتییە و دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی میز. توور بە بەرزکردنەوەی ئاستی خستەدەرەوەی ژەهرەکان، چەورییەکان و تەنانەت ئاو لە رێگای میزەوە، یارمەتی پاککردنەوەی گورچیلەکان دەدات.

بەرگیری لە شێرپەنجە: لە پێکهاتەی تووردا جگە لە مادە خۆراکییە بەسوودەکان، خاوەنی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتە فێنۆلییەکانە کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی گەدە. "نیترۆس‌ئامین/ NitrosAmine" پێکهاتەیەکی تایبەتی ناو توورە کە بەرگیری لە پێکهاتنی زۆرینەی مادە شێرپەنجەهێنەرەکان دەکات.

بەهێزکردنی سیستمی بەگری: تووڕ پڕاوپڕە لە ڤیتامین C و ئەمەش وایکردووە ببێت بە خۆراکێکی باش بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری، چونکە دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی خڕۆکە سپییەکان. ئەم خڕۆکانەش خانەکانی جەستە نۆژەن دەکەنەوە.

 

سەرچاوە: organicfacts

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved