20/1/2021 02:39 PM

درەنگ خواردن دەبێتە هۆی زۆرخۆری

یەکێک لە گریمانەکان سەبارەت بە قەڵەوبوون کە هۆکارەکەی درەنگ خواردنە ئەوەیە کە کاتێک درەنگ نانی ئێوارە دەخۆن، حەزتان لە خواردنی بڕە خۆراکێکی زیاترە. جیا لەوەی کە کاتی خواردنی خۆراک دەبێ کەی بێت، زۆرخۆری قەڵەوی لێدەکەوێتەوە. بۆ نموونە، توێژەران سەرنجیان داوەتە پەیوەندیی نێوان کۆی کالۆری وەرگیراو و کاتی خواردنی خۆراک و 59 کەس کەم توێژینەوەیەدا بەشداریان کردووە. لەم توێژینەوەیەدا، روون بووەتەوە کە درەنگ خواردن دەبێتە هۆی ئەوەی حەزتان لە خواردنی قەبارەیەکی زیاتر لە خۆراکەکان بێت و بەم جۆرە کالۆرییەکی زیاتر دێتە ناو جەستەوە.
توێژینەوەیەکی دیکە دەریخست، خواردنی خۆراک لە کاتژمێر 11 بۆ 5ـی بەیانی بەنیسبەت خواردنی هەمان بڕە خۆراک لە ماوی رۆژدا، 500 کالۆری زیاتر دەخاتە ناو جەستەوە. لە درێژخایەندا ئەو کەسانەی شەوانە نان دەخۆن بەنیسبەت کەسانی دیکە 4 بۆ 5 کیلۆ قەڵەوتر دەبن. ئەم توێژینەوانە دەریانخست کە هۆکاری قەڵەوبوون بەهۆی خواردنی شەوانە، نەک تاریکی و سێحری شەو بەڵکوو وەرگرتنی بڕە کالۆرییەکی زیاتر لە شەودا لەلایەن جەستەوەیە.  
بابەتێکی دیکەش لە خواردنی درەنگاندا ئەوەیە کە درەنگانی شەو بەگشتی ئیشتیای مرۆڤ بۆ خواردنی خۆراکانە ناتەندروستەکان بەهۆی نەبوونی دەرفەت بۆ ئامادەکردنی خۆراکێکی گونجاو زیاد دەکات، بۆ نموونە خواردنی فاست فوود، جبس، کۆلا و شتی لەم چەشنە. ئەمەش دەتوانێ هۆکار بێت بۆ قەڵەوبوون و کێشە تەندروستییەکانی دیکە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved