20/1/2021 07:31 PM

ورگت بچوك بكه‌ره‌وه‌

بۆ بچوكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ورگ یان بۆ دابه‌زاندنی كێش، پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ بن:

1- هه‌وڵبده‌ ئه‌وجۆره‌ خواردنانه‌ مه‌خۆ كه‌ ورگ ده‌ئاوسێنن وه‌ك كاڵه‌ك و فاسۆلیا، هه‌روه‌ها ئه‌و سارده‌مه‌نیانه‌ مه‌خۆره‌وه‌ كه‌ مادده‌ی گازی تێدایه‌.

2- له‌ ماوه‌ی رۆژێكدا 4 بۆ 5 ژه‌م به‌ كه‌می نان بخۆ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی 3 ژه‌م به‌ تێری بخۆیت.

3- هه‌وڵبده‌ به‌ هێمنی و له‌سه‌رخۆ نانبخۆیت، ئه‌گه‌ر په‌له‌ بكه‌یت له‌كاتی نانخواردندا هه‌وا ده‌چێته‌ ناو گه‌ده‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ هه‌ست به‌ ئاوسانی ورگ ده‌كه‌یت.

4- هه‌وڵبده‌ 2 كاتژمێر پێش نوستن نان نه‌خۆیت، چونكه‌ له‌ كاتی نوستندا به‌پێی پێویست خواردن هه‌زم نابێت.

5- هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ شله‌مه‌نی زۆر بخۆیت.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved