د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زۆرجار له‌لایه‌ن دایكان و باوكانه‌وه پرسیار ده‌كرێت كه ئایا ئاساییه منداڵ له‌كاتی شیرخواردن ئاره‌قه بكاته‌وه؟ له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئه‌و پزیشكه چه‌ندین زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی پێویستی بڵاوكردووه‌ته‌وه. د.ئاكۆ له بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: له‌كاتی شیر خواردن ئاساییه منداڵ تۆزێك ئاره‌قه بكاته‌وه، به‌زۆریش سه‌ری ئاره‌قه ده‌كات، چونكه ڕژێنه‌ری ئاره‌ق له منداڵی ساوا به‌زۆری له سه‌ردا چالاكن و هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی سه‌ری منداڵ گه‌وره‌تره له له‌ش به به‌راورد به كه‌سانی گه‌وره. هه‌روه‌ها روونیشیده‌كاته‌وه كه منداڵ له‌كاتی شیر خواردن توانا سه‌رفده‌كات ئینجا به‌رله‌شی دایكی ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی منداڵه‌كه. جه‌وی گه‌رم و له‌به‌ركردنی جلی زۆر رێژه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه‌كه زیاتر ده‌كات. ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ ئاره‌قكردنه‌وه زوو هیلاك بێت له‌كاتی شیر خواردن، ئه‌وه ئاماژه‌یه به نه‌خۆشی، وه‌ك نه‌خۆشی زگماكی دڵ و نه‌خۆشی غوده، ره‌نگه دایك و باوك نه‌توانن بزانن منداڵه‌كه‌یان نه‌خۆشی هه‌یه، بۆیه گه‌ر هه‌ستتكرد منداڵه‌كه‌ت له‌كاتی شیر خواردن ئاره‌قه له ئاسایی زیاتر ده‌كاته‌وه‌و هیلاك ده‌بێت، یان لێوی و زمانی شین ده‌بنه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت سه‌ردانی پزیشكی پسپۆری منداڵان بكه‌یت له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان بۆ پشكنین و دڵنیابوونه‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure