21/1/2021 04:03 PM

رۆژی چەند کۆپ قاوە بخۆینەوە؟

لە سەدەی حەڤدەهەمدا خواردنەوەی قاوە سزای مەرگی لێدەکەوتەوە. لەو کاتەدا بڕوایان وابوو کە ئەم خواردنەوەیە کارکردی مێشک تێک دەدات. خۆشبەختانە لەئێستادا ئێمە بە ئارەزووی خۆمان دەتوانین قاوە بخۆینەوە و توێژینەوەکانیش بەسووبوونی ئەم خواردنەوەیەیان سەلماندووە. بەڵام بەردەوام مشت و مڕ سەبارەت بە چۆنیەتی خواردنەوەی قاوە و سوود و زیانەکانی لەئارادایە.
بەشێک لە زانایانی ئەلمانی تێگەیشتوون کافەئین خانەکانی دەمارەکانی خوێن دەورووژێنێت. کافەئین کارکردنی ئەم خانانە باشتر دەکات و لەڕاستیدا گەنجێتی دەگەرێنێتەوە بۆ دڵ و دەمارەکان. توێژەران لەم ساڵانەی دواییدا بۆیان روون بووەتەوە ئەو کەسانەی بە بەردەوامی قاوە دەخۆنەوە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیان تا رادەیەکی زۆر لەسەر لادەچێت. ئەم نەخۆشیانە بریتین لە نەخۆشییەکانی دڵ، برین، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، هەوکردن و جۆرەکانی شەکرە.
بەڵام ئەگەر زێدەڕۆیی بکرێت لە خواردنەوەی قاوەدا کەم‌کەم رەوتەکە پێچەوانە دەبێتەوە و ئەمجارەیان زیانی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە. ئەگەر هەموو رۆژێک زیاتر لە شەش کۆپ قاوە بخۆنەوە، ئیتر تەنها کافەئین نییە کە زیانتان پێدەگەیەنێت، چونکە بەشێکی زۆر لە لاینگرانی قاوە، ئەم خواردنەوەیە لەگەڵ شەکر و شیر و شتی لەم چەشنە دەخۆنەوە و ئەمەش بەرزبوونەوەی شەکر و چەوری خوێنی لێدەکەوێتەوە.
بە بڕوای پسپۆڕانی تەندروستیی خواردنەوەی 4 کۆپ قاوە بۆ سوودمەند بوون لە سوودەکانی قاوە و دووربوون لە زیانەکانی بڕێکی گونجاوە.   

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved