21/1/2021 04:05 PM

هەنگوین؛ کۆنترین ئەنتی‌بایۆتیکی سروشتی

هەنگوین یەکێک لە کۆنترین ئەنتی‌بایۆتیکە سروشتییەکانە کە مێژووەکەی دگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دێرین. مسرییە دێرینەکان بە رادەیەکی زۆر هەنگوینیان وەکوو دەرمان بەکار هێناوە. لەئێستادا پسپۆڕان هەنگوین بە دەرمانێکی کاریگەر دەزانن بۆ چارەسەرکردنی برین، سووتان و جۆرەکانی بڕینی دست و قاچ و شتی لەم چەشنە. هەنگوین بریتییە لە "هیدرۆژێن پرۆکساید" کە دەتوانێ بەشێک لە تایبەتمەندییە ئەنتی‌بایۆتیکییەکەی شرۆڤە بکات. هەنگوین هەروەها خاوەنی شەکرێکی زۆرە کە دەتوانێ کۆتایی بە چالاکی و گەشەی بەکتریاکان بێنێت. هەنگوین شێداری بەکتریاکان کەم دەکاتەوە و بە وشککردنیان لەناویان دەبات.
بەربەرەکانی هەنگوین لەگەڵ میکرۆب چەند قۆناغی هەیە و ئەم تایبەتمەندییە خۆڕاگریی میکرۆبەکان کەم دەکاتەوە. باشترین جۆری هەنگوین دەتوانێ 60 جۆر بەکتریا لەناو ببات. هەروەها پێدەچێ هەنگوین ئەو برینەی کە هۆکارەکەی "ستافیلۆکۆکۆس ئۆرئۆس"ـی خۆڕاگرە لەبەرانبەر "متی‌سیلین/ MRSA"دا، بە سەرکەوتوویی چارەسەر بکات.
بۆ ئەوەی هەنگەین وەکوو ئەنتی‌بایۆتیکێک بەکار بێنن، راستەوخۆ لەو شوێنەی بدەن کە بڕیندارە یان هەوی کردووە. هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ئەو برین و هەوکردنانەی کە لە ناوەی جەستەدان، دەبێ هەنگوینەکە بخۆن. تێکەڵکردنی هەنگوین و لیمۆ بژاردەیەکی باشە بۆ ئەم مەبەستە.
ئەوەشتان لەیاد بێت کە هەرگیز نابێ هەنگوین بە منداڵی ساوا(ژێر 1 ساڵ) بدرێت!

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved