ئه‌گه‌ر له ده‌وروبه‌رت بپرسیت بۆ وه‌رزش ده‌كه‌یت؟ هه‌موو له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی كێش دابه‌زێنن یان بۆ ئه‌وه‌ی جموجوڵیان ئاسان بێت، به‌ڵام كه‌م كه‌س ئه‌وه ده‌زانێت كه به‌هۆی وه‌رزشكردنه‌وه پێستيش جوان ده‌بێت. پزیشكان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: وه‌رزشكردن به به‌رده‌وامی كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر پێست، چونكه پێست گه‌وره‌ترین ئه‌ندامه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا، به‌وپێیه‌ی له‌كاتی وه‌رزشكردندا پێست زۆرترین سوود وه‌رده‌گرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خواردن به خێرایی هه‌زم ده‌كه‌یت، له‌هه‌مانكاتدا جه‌سته پاكده‌كاته‌وه‌و به‌مشێوه‌یه پێستت جوان ده‌بێت. هه‌روه‌ها پزیشكان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه هه‌م پێستی ده‌موچاو به وه‌رزشكردن پاكده‌بێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاره‌ق ده‌كه‌یته‌وه‌و هه‌موو پیسی و چه‌وری له پێسته‌وه دێته ده‌ره‌وه، هه‌م سوودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێست. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure