22/1/2021 10:44 PM

جوانكاری بۆ ده‌كرێت...؟

د.گه‌شین كه‌مال پسپۆڕی جوانكاری پێست بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بۆچی له‌لایه‌ن كه‌سه‌كانه‌وه‌ جوانكاری ده‌كرێت؟ له‌وباره‌یه‌وه‌ چه‌ندین زانیاری گرنگی روونكردوه‌ته‌وه‌.

د.گه‌شین له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كاری جوانكاری، كارێكی پزیشكی و زانستییه‌ وه‌ك هه‌ریه‌كێك له‌ كه‌یسه‌ پزیشكییه‌كانی تر، ئه‌میش خاوه‌نی بنه‌ماو رێوشوێنی زانستی و پزیشكی تایبه‌ته‌، ئه‌و پزیشكانه‌ی كاری جوانكاری ئه‌نجامده‌ده‌ن پسپۆڕییان هه‌یه‌ له‌ بواری پێست و جوانكاریدا.

جوانكاری بۆ كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ست ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ خزمه‌تی مرۆڤدایه‌، لێره‌دا بۆ چه‌ند كه‌یسێكی گشتی و باو جیایان ده‌كه‌ینه‌وه‌:

1-ئه‌و كه‌سانه‌ی ناته‌واوی و ناڕێكی زگماكییان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ له‌دایكبووندا گرفتییان هه‌یه‌ له‌ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یاندا، له‌رێگه‌ی جوانكارییه‌وه‌ ئه‌و گرفته‌یان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، وه‌ك: گۆشتی زیاده‌ - په‌ڵه‌ی سه‌رپێست - خاڵی سه‌رپێست...تاد.
2-ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی رووداوێكی نه‌خوازراو ده‌بن و به‌شێكی له‌ش و پێستیان دووچاری زیان ده‌بێته‌وه‌و تێكده‌چێت، له‌رێگه‌ی جوانكارییه‌وه‌ شێوه‌و رووخساریان بۆ ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ سه‌ر دۆخی ئاسایی خۆی، وه‌ك: سوتاوی - برینی قوڵ - په‌ڵه‌ی دوای برینداری...تاد.
3-ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌نجامی قه‌ڵه‌وبوون و زه‌عیفبوونه‌وه‌ شێوه‌و روخسارو پێستیان گۆڕانكاری به‌رچاوی به‌سه‌ردادێت و ده‌بێته‌ هۆكاری تێكچوونی شێوه‌و پێستیان، له‌رێگه‌ی جوانكارییه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كه‌ین، وه‌ك: شۆڕبوونه‌وه‌ی پێست - زۆربوونی چه‌وری له‌ شوێنێكی له‌شدا - چرچبوونی پێست...تاد.
4-ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌و گۆڕانكاری فیزیكی به‌سه‌ر له‌ش و پێستیاندا دێت، له‌رێگه‌ی جوانكارییه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین. وه‌ك: ته‌نكبوون و روتاندنه‌وه‌ی قژ - دروستبوونی خه‌تی پێكه‌نین و ناوچه‌وان - دروستبوونی په‌ڵه‌ی سه‌رپێست و قوڵبوونی ژێر چاو...تاد.
5-ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی خۆیانیان لا جوان نییه‌و ده‌یانه‌وێت جوان یان جوانتری بكه‌ن، له‌رێگه‌ی جوانكارییه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كه‌ین، وه‌ك: فیله‌ری لێو - بۆتۆكس - ده‌رهێنان و دانانی چه‌وری له‌ رووخسار و به‌شێكی له‌شدا - پاككردنه‌وه‌ی پێست و لابردنی موو له‌سه‌ر له‌ش...تاد.

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved