22/1/2021 10:47 PM

گه‌ر ویستت مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن بكه‌یت ئه‌م هه‌ڵانه‌ مه‌كه‌

1- به‌ كۆمپیوته‌ر مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن مه‌كه‌: شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كان به‌هۆی USBیه‌وه‌ زیانێكی زۆر له‌ پاتریه‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها نابێته‌ هۆی زوو شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كان، چونكه‌ شوێنیUSB كۆمپیوته‌ر چه‌ندین شه‌پۆلی جیاوازی تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی پاتری مۆبایله‌كه‌ت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ زوو تێكچوونی پاتریه‌كان، چونكه‌ به‌شه‌كانی پاتری مۆبایل جێگیرن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه‌وه‌ جێگیربوونه‌كه‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌مه‌ش پاتریه‌كه‌ زوو تێكده‌چێت.

2- شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایل به‌ ڤۆڵتیه‌ی به‌رز: ئه‌مكاره‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی توانای پاتری مۆبایله‌كه‌ت، هاوكات ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ مۆبایله‌كان شه‌حنبكرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ پاتریه‌كه‌یان ته‌نها بۆ چه‌ند مانگێك كارده‌كات، بۆیه‌ هه‌رگیز مۆبایله‌كه‌ت به‌ پاتری تر شه‌حن مه‌كه‌ره‌وه‌، چونكه‌ به‌مكاره‌ لێهاتوویی پاتری مۆبایله‌كه‌ت به‌ڕێژه‌ی %65 تواناكه‌ی له‌ده‌ستده‌دات، بۆیه‌ باشترین رێگه‌ بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كان شه‌حنكردنه‌وه‌یه‌تی به‌ كاره‌با.

3- مه‌هێڵه‌ شه‌حنی ته‌واو ده‌به‌زێت: دابه‌زینی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كان تا رێژه‌ی %02 هۆكاری سه‌ره‌كی خراپبوونی پاتریه‌كانه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیشدا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و مۆبایلانه‌ی شه‌حنیان ته‌واو دانابه‌زێت زیاتر كارده‌كه‌ن، به‌ به‌راورد به‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ ته‌واو شه‌حنیان داده‌به‌زێت ئنجا شه‌حن ده‌كرێنه‌وه‌.

4- زیاده‌ڕه‌وه‌ی له‌ شه‌حنكردنه‌وه‌ مه‌كه‌: شه‌حنكردنه‌وه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌ هۆی كوشتنی پێكهاته‌ی پاتری مۆبایله‌كان، بۆیه‌ كاتێك رێژه‌ی شه‌حنه‌كه‌ی ده‌گاته‌ %80 مۆبایله‌كه‌ت له‌ شه‌حن بكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ پێویست ناكات رێژه‌ی شه‌حنكردنه‌وه‌ی بگاته‌ %100، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كان تا رێژه‌ی %70 باشترین رێگایه‌و ته‌مه‌نی پاتریه‌كان درێژده‌كاته‌وه‌.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved