23/1/2021 03:55 PM

سوودی تێکەڵەی شیر و چۆكڵێت بۆ وەرزشوانان

زۆر کەس لەسەر ئەو بڕوایەن کە سیستمی خۆراکی وەرزشوانان خۆراکی شیرینی تێدا نییە. تێکەڵەی شیر و چۆکڵێت کە لە رابردوودا بە خواردنەوەیەکی زیانبەخش بۆ وەرزشوانان دەهاتە ئەژمار و هۆکاری قەڵەویی منداڵانە، لەئێستادا وەکوو خۆراکێکی بەسوود بۆ وەرزشوانان لە قەڵەم دەدرێت و لەڕاستیدا باشترین خواردنەوەیە بۆ کەسانی وەرزشوان لە پاش ئەنجامدانی راهێنانێکی قورس.
پاش راهێنان، وەزشوانان بە خواردنی پرۆتین و کاربۆهیدرات، ئێشی ماسولکەکانیان کەم دەکەونەوە. رادەی ئەم خواردنە 4 گرام کاربۆهیدراتە لەبەری 1 گرام پرۆتین و بەپێچەوانەی خواردنەوە وەرزشییە ئاساییەکان تەنانەت شیر، تێکەڵەی شیر و چۆکڵێت بژاردەیەکی باشترە بۆ ئەم مەبەستە. ئەم تێکەڵەیە بەنیسبەت خواردنەوەکانی دیکە ماندوویەتیی جەستەی وەرزشوانەکە خێراتر لەناو دەبات و ماسولکەکان بەهێز دەکاتەوە.
30 بۆ 45 خولەکی یەکەمی پاش کۆتایی راهێنان، باشترین دەرفەتە بۆ وەرزشوانان بۆ نۆژەنکردنەوەی تواناییە جەستەییەکان و هێورکردنەوەی ماسولکەکان چونکە لەم کاتەدا ماسولکەکان ئامادەی وەرگرتنی زیاترین رادەی پرۆتین و شەکرن. تێکەڵەی شیر و چۆکڵێت بەخێرایی ئاستی ئانسۆلین بەرز دەکاتەوە و بەم جۆرە شەکر دەگات بە خانەکان.
تێکەڵەی شیر و چۆکڵێت هاوشێوەی شیر پڕاوپڕە لە مادە بەسوودەکان بۆ نموونە: کالسیۆم، مەگنسیۆم، ڤیتامینەکانی D، B، A و پۆتاسیۆم. شیری ئاسایی کاربۆهیدات و کالۆرییەکی ئەوتۆی تێدا نییە و ئەم تێکەڵەیە قەرەبووی ئەم کەمبوونانە دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved