د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی ئیگزیماو له‌وباره‌یه‌وه چه‌ندین زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی پێویستی بڵاوكردوه‌ته‌وه. د.پشده‌ر له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئیگزیما بریتییه له نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی پێست كه پێكدێت له وشكبوونه‌وه‌و سووربونه‌وه‌و خورانێكی زۆری پێست كه به‌پێی ته‌مه‌ن شوێنی نه‌خۆشییه‌كه له پێستی نه‌خۆشه‌كه له‌وانه‌یه بگۆڕێت٫ به‌ڵام له منداڵی بچوك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی دایبی ده‌رناكه‌وێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه كه ئیگزیما زۆرتر له‌و منداڵانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له خێزانه‌كانیاندا حاڵه‌تی هه‌ستیاری (حه‌ساسیه‌ت) هه‌بێت وه‌ك ئیگزیما، ڕه‌بۆ یان هه‌ر حاڵه‌تێكی هه‌ستیاری پێست یان كۆئه‌ندامی هه‌ناسه. یان پێده‌چێت نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی كێشه له دروستبوونی یه‌كێك له پڕۆتینه‌كانی پێسته‌وه بێت كه پێیده‌وترێت فیلاگرین. د.پشده‌ر ده‌شڵێت: هه‌رچه‌نده نه‌خۆشییه‌كه درێژخایه‌نه‌و به‌پێی كات زیادو كه‌م ئه‌كات، به‌ڵام زۆرێك له‌و منداڵانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون نه‌خۆشییه‌كه‌یان نامێنێت. هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كه ئه‌بێت سه‌ردانی پزیشكی منداڵان بكه‌یت. له‌باره‌ی چارهسهركردنهوه ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ندێك ده‌رمان و كرێمی نه‌رمكه‌ره‌وه‌و شێداركردنی پێست هه‌یه، پێویسته پزیشك بۆ منداڵه‌كه‌ت بنووسێت، تكایه له خۆته‌وه هیچ ده‌رمانێك بۆ منداڵ به‌كارنه‌هێنیت، چونكه بچوكترین هه‌ڵه له پێدانی بڕو جۆری ده‌رمانه‌كه ژیانی منداڵه‌كه‌ت ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌و زانیاریانه‌ی كه دایك و باوك زۆر گرنگه بیزانن بۆ ڕێگه‌گرتن له ئیگزیما: 1-نابێت زوو زوو منداڵه‌كه بشۆریت. 2-ئه‌بێت ماوه‌ی شۆردنه‌كه واته مانه‌وه له حه‌مام كه‌متر بێت له 10 ده‌قیقه. 3-ئه‌بێت زووزوو كرێمی شێداركردن و نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی پێستی به‌گوێره‌ی ڕێنمایی پزیشك بۆ به‌كاربهێنیت به‌تایبه‌ت دوای شۆردن. 4-شۆردن به ئاوی شیله‌تێن واته نابێت زۆر گه‌رم بێت. 5-سابونی زۆر به كه‌می بۆ به‌كاربهێنرێت. 6-نابێت بۆن و موعه‌ته‌رو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خورانی پێست زیادئه‌كه‌ن بۆ منداڵێك كه ئیگزیمای هه‌بێت به‌كاربهێنرێت. 7-نابێت جله‌كانی خوری بێت یان فایبه‌ری زۆر بێت به‌ڵام لۆكه باشتره. 8-ئه‌و خواردنانه‌ی مه‌ده‌رێ یان زۆر كه‌م بیده‌رێ كه هه‌ستیاری زۆر دروستئه‌كه‌ن وه‌كو هێلكه، گوێز. 9-ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه له‌كاتی ئیشكردنی ڕۆژانه‌ی ده‌ستی زۆر خسته ناو ئاوه‌وه، ئه‌وه پێویست ئه‌كات كه ده‌ستكێشی له‌ده‌ست بكه‌یت. 10-هه‌وڵبده له‌و چالاكیانه دووری بخه‌یته‌وه كه ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆری تێدایه. 11-پێویسته ئامێری شێداركردنه‌وه به‌كاربهێنیت له ماڵه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له وه‌رزی زستاندا ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌كه هه‌وای ماڵه‌وه‌ی وشك كردبۆوه یان له وه‌رزی هاویندا ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌كه شێداری ماڵه‌كه‌تی كه‌مكردبۆوه. 12-شوێنی خه‌وتنی منداڵه‌كه پێویسته فێنك بێت چونكه ئاره‌قكردنه‌وه خوران و ئیگزیماكه خراپتر ئه‌كات. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure