24/1/2021 03:34 PM

ئەم خۆراکانە چەوریی خوێن کەم دەکەنەوە

ژیانی پڕ لە سەرقاڵی ئەم سەردەمە هانمان دەدا بەرەو خواردنی ئامادە و فەست فوودەکان. بەڵام ئەم خواردنانە بەگشتی رادەی چەوریان بەرزە و خوێ و شەکریان زۆرە و لەهەمانکاتدا رادەی کالسیۆم و ئۆمێگا 3ـیان کەمە. کەوابوو بەکارهێنانی رۆژانەی ئەم خواردنانە بەرزبوونەوەی چەوریی خوێن و دواجار کێشەی تەندروستیی جیدی لێدەکەوێتەوە. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند خۆراک ئاشنا دەبین کە هاوکارن بۆ کەمکردنەوەی رادەی چەوریی خوێن.

میوە و سەوزە: سێو، پرتەقاڵ، برۆکلی و سپیناخ بخۆن؛ ئەم میوە و سەوزەواتانە پڕاوپڕن لە "پکتین"/ جۆریک ریشاڵ". بەشێوەی سروشتی میوە و سەوزەی بێ کۆلستڕۆڵ و چەوری، بنەمای سیستمێکی خۆراکیی تەندروستن. بامیە بەتایبەتی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و کالۆریشی کەمە.

دانەوێڵەکان: دانەوێڵەکان خاوەنی ریشاڵ، کاربۆهیدرات و پرۆتینن. هەوڵ بدەن نان و سپاگێتی بخۆن کە لە دانەوێڵە جۆراوجۆرەکان پێکهاتوون. پسپۆڕان دەڵێن رۆژەکەتان بە قاپێک جۆی کۆڵاوەوە دەست پێ بکەن بۆ ئەوەی چەوری خوێنتان زیاد نەکات.

شیرەمەنی/ کالسیۆم: شیرەمەنی کەم چەوری بخۆن. جۆرەکانی ماسی تۆن، ساردین و سەلەمون لە بیر مەکەن. ئەگەر شەکری لاکتۆز ئازارتان دەدات یان رووەکخۆرن، بۆ دابینکردنی کالسیۆم دەتوانن ئاوی میوە، دانەوێڵە، سەوزە گەڵا سەوزەکان بخۆن. زەردێنەی هێلکەش خۆراکێکی باشە بۆ ئەم مەبەستە چونکە ڤیتامین Dتێدایە کە دەبێتە هۆی وەرگرتنی کالسیۆم.

رۆنە بەسوودەکان: بەشێک لە رۆنەکان بۆ مرۆڤ بەسوودن. زەیتی زەیتوون کۆلستڕۆڵی بەسوود زیاد دەکات. هەوڵ بدەن ئەو رۆنانە بەکار بێنن کە لەسەر بنەمای سەوزەوات بەرهەم دێن بۆ نموونە رۆنی سۆیان یان گوڵەبەڕۆژە.

 

سەرچاوە: health

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved