24/1/2021 03:36 PM

سوودەکانی شویت

شویت جگە لە تامە ناوازەکەی، پڕاوپڕە کە مادەی خۆراکیی بەسوود. شویت هەم لە دروستکردنی خواردنە جۆراوجۆرەکاندا بەکار دێت و هەم بە کاڵیش لەگەڵ سەوزەواتی دیکە دەخورێت. شویت پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری و بەرگیری لە شێرپەنجە. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە سوودەکانی ئەم سەوزە بەتام و خۆشە ئاشنا دەبین.

لەناوبردنی خەمۆکی
رێکخراوەی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە کە لە سەرانسەری جیهاندا، نزیکەی 350 ملیۆن کەس تووشی خەمۆکی هاتوون. لەو رووەوە کە دەرمانەکانی دژەخەمۆکی زیانیان زۆرە بۆ تەندروستی، بەکارهێنانی دەرمانی گیایی بیرۆکەیەکی باشە. شویت مادەیەکی تێدایە بە ناوی "کارڤۆن" کە بۆ کەمکردنەوەی دەرکەوتەکانی خەمۆکی زۆر بەسوودە.

بەرزکردنەوەی کواڵیتی خەو
"ڤایسنین" و "کائێمپفێرۆل" دوو مادەن کە دەبنە هۆی بەرهەمهاتنی خێرای هۆرمۆنەکان و ئارامیی بە جەستە دەبەخشن. پێکهاتەی شویت ڤیتامین B6ـی تێدایە کە بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی خەو.

بەهێزکردنی ئێسک
شویت سەرچاویەکی دەوڵەمەندە بۆ کالسیۆم و ئەم مادە گرنگەش ئێسک و ددان بەهێز دەکات. هەڵبەت هەندێک کەس سەبارەت بە سوودی شویت بۆ بەرگیری لە شکانی ئێسک زێدەرۆیی دەکەن، بەڵام لەهەرحاڵدا ئەم گیا بۆنخۆشە، بۆ ئەم مەبەستە بەسوودە و واباشە لە خواردنەکانی رۆژانەدا بەکاری بێنن.

تەندروستیی دەم
گەڵای شیوت بۆنی دەم خۆش دەکات. ئەو رۆنەی لە پێکهاتەی شویتدایە تایبەتمەندیی دژەمیکرۆبی هەیە و رێگە نادات بەکتریا زیانبەخشەکان کە هۆکاری بۆنی ناخۆشی دەمن، گەشە بکەن.

لەناوبردنی سکچوون
سکچوون دوو هۆکاری سەرەکی هەیە: یەکەم هەرسی نەگونجاوی خواردنەکان و دووەم میکرۆبەکان. شویت یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات و میکرۆبەکانیش لەناو دەبات.

 

سەرچاوە: healthheadliner

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved