24/1/2021 08:51 PM

یونامی بەربەستەكانی خوێندنی كچان لەدوای داعش ئاشكرادەكات

بەبۆنەی رۆژی جیهانی خوێندن و فێركردن، نوسینگەی مافی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عیراق (یۆنامی) و بە بەشداری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان (OHCHR) دووهەمین راپۆرتی لەسەر مافی خوێندن لە عیراق بە ناونیشانی (بەربەستەكانی بەردەمی خوێندنی كچان لەدوای داعش) دەركرد.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عیراق، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دانیاڵ بێڵ سەرۆكی نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ لە یونامی و نوێنەری كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، رایگەیاند: كۆمەڵێك رێوشوێن گیراونەتەبەر لەپێناو دەستەبەركردنی یەكسانی بۆ گەیشتن بە خوێندن كە سوودی فراوانی بۆ مافەكانی مرۆڤ  لە سەرجەم كۆمەڵگادا هەبووە، هەروەها بۆ ماوەیەكی دووریش ئاشتی و سەقامگیری لە كۆمەڵگەدا دابیندەكات. 

لە ڕاپۆرتەكەدا ژمارەیەك راسپاردەی كرداری خراونەتەڕوو بۆ چارەسەركردنی بەربەستە دامەزراوەیی و كۆمەڵگەییەكان كە روبەڕووی كچان دەبنەوە لەپێناو گەیشتنیان بە خوێندن، هەروەها ئامانجێكی تر لەو راسپاردانە بەهێزكردنی خوێندنە بە شێوەیەكی هەمەلایەنەو دادپەروەرانە بۆ سەرجەم منداڵانی عیراق.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved