له ئێستادا چه‌ندین جۆری شیر هاتووه‌ته بازاڕه‌وه كه له باده‌م و شیری به‌رخ و چه‌ند جۆرێكی تر دروستده‌كرێت و جیاوازن له شیری ئاسایی. پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی شیری باده‌م له‌جیاتی شیری ئاسایی یان شیری مانگا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیری باده‌م سروشتییه‌و زۆرترین سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی. پزیشكان روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زیانه‌كانی شیری ئاسایی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ كه پێكهاتووه له مادده‌ی له‌كتۆس، ئه‌وه‌ش شه‌كره له چه‌وری گیانله‌به‌راندا كه جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای هه‌زمكردنی نیه، بۆیه توشی نه‌خۆشی ریخۆڵه‌ت ده‌كات و هه‌روه‌ها ئازاری سك دروستده‌كات و دڵت تێكده‌چێت و هه‌روه‌ها سكت ده‌ئاوسێنێت. له‌هه‌مانكاتدا پزیشكان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه منداڵی ساوا پێویستیان به شیری ئاسایی هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شیری باده‌م بۆ منداڵان كه‌متر سوودی هه‌یه، به‌ڵام بۆ كه‌سانی سه‌رو 18 ساڵ پێویسته گرنگی به خواردنه‌وه‌ی شیری باده‌م بده‌ن له‌جیاتی شیری ئاسایی. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure