25/1/2021 03:21 PM

سوودەکانی کوولەکە

کوولەکە میوەیەکی قەبارە گەورەیە کە رەنگێکی زەردی هەیە و کێشەکەی لە چەند کیلۆگرامەوە دەست پێدەکات و لە نموونەیەکی نایابدا گەیشتووەتە 800 کیلۆگرام! فۆرم و شێوازی ئەم میوەیە جۆراوجۆرە و بەگشتی بەشی سەرەوەی بچووک و لای خوارەوەی گەورەترە. تامەکەی شیرینە و بە چەندین شێواز خواردنی لێ دروست دەکرێت. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی خواردنی کوولەکە دەخەینە بەر باس.

بەهێزکردنی چاو: کۆپێک کوولەکەی لێنراو زیاتر لە 200 گرامی پێویستیی رۆژانەی ئێمە بە ڤیتامین A دابین دەکات. ئەم بڕە ڤیتامینە بۆ دەستەبەرکردنی بیناییەکی بەهێز، تەنانەت لە شوێنە تاریکەکانیشدا تەواوە.

لەش و لارێکی جوانتان پێدەبەخشێت: کوولەکە پڕاوپڕە لە ریشاڵ بەڵام بەداخەوە بەختی نەبووە و بەنیسبەت میوە ریشاڵ‌دارەکانی دیکە کەمتر ناسراوە. کۆپێک کوولەکە نزیکەی 3 گرام ریشاڵ و تەنها 49 کالۆری وزە هەیە. خواردنی کوولەکە لە بەرژەوەندی لەش و لاری ئێوەدایە چونکە بە ماوەیەکی زۆر برسێتی لەناو دەبات و کالۆرییەکی ئەوتۆشی نییە.

ناوکی کوولەکە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە: ناوکی کوولەکە پڕاوپڕە لە پێکهاتەیەکی کیمیاوی بە ناوی "فیتواسترۆڵ" کە کۆستڕۆڵی زیانبەخش یان (LDL) کەم دەکاتەوە ئەمەش مەترسیی نەخۆشییەکانی لەناو دەبات.

پێستتان جوان دەکات: ئێستا لەوانەیە تێگەیشتبێتن کە بۆ خانمان زیاتر حەزیان لە کوولەکەیە. هەمان هێز کە رادیکاڵە ئازدەکان پووچەڵ دەکاتەوە، واتە هەمان "کارتنۆئیدەکان" کە لە پێکهاتەی کوولەکەدا جێگیر بوون و خانەکانی شێرپەنجە لەناو دەبات، بەرگیری لە چرچبوونی پێستیش دەکات.

ئەخلاقتان باشتر دەکات: ناوکی کوولەکە دەوڵەمەندە بە ئاسید ئامینییەک بە ناوی "تریپتۆفان" لە رەفتار و خووەکانی مرۆڤ باشتر دەکات. ئەم ئاسید ئامینییە رۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهاتنی هۆرمۆنی سێرۆتۆنیندا هەیە کە بەرپرسی کۆنتڕۆڵی رەفتارەکانی ئێمەیە.

 

سەرچاوە: huffingtonpost

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved