25/1/2021 03:25 PM

بۆ کێشتان دانابەزێت؟

جەستە لەبەرانبەر دابەزینی کێشدا خۆڕاگری دەکات. لەوانەیە لە سەرەتای رجێم کردندا کێشتان زۆر کەم بێتەوە بەڵام لەدرێژەدا خێرایی ئەم پرۆسەیە کەم دەبێتەوە و تەنانەت لەوانەیە بوەستێت. لەم بابەتەدا بەشێک لە گرنگترین هۆکارەکانی هێوربوونەوە یان وەستانی پرۆسەی دابەزینی کێش دەخەیە روو.

ئاگاتان لەو کالۆریانە نییە کە وەریدەگرن: ئاگاداربوون لەو بڕە کالۆرییەی کە وەریدەگرن لە پرۆسەی دابەزینی کێشدا زۆر گرنگە. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەوانەی کە خواردنەکانی خۆتان تۆمار دەکەن دەرئەنجامی باشتریان دەبێت لەم بوارەدا. دەفتەرێک تەرخان بکەن بۆ تۆماری ئەو خواردنانەی دەیخۆن.

بە رادەی پێویست پرۆتین ناخۆن: پرۆتین گرنگترین مادەیە بۆ دابەزینی کێش. خواردنی 20 بۆ 25٪ پرۆتین دەبێتە هۆی سووتاندنی 80 بۆ 100 کالۆری لە رۆژدا. پرۆتین بەرگیری لە کەمبوونەوەی ئاستی میتابۆلیزم و گەڕانەوەی کێشی زیادی دەکات .

خواردنی تەندروست ناخۆن: کواڵیتی خۆراک بە یەندازەی رادەی خواردنەکەی گرنگە. زۆرینەی ئەو خۆراکانەی نیوەکوڵ دەکرێن(هامبرگەر و شتی لەم چەشنە) لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە بە خواردنێکی تەندروست هاتوونەتە ئەژمار بەڵام بەڕاستی تەندروست نین. هەوڵ بدەن واز لەم جۆرە خواردنانە بێنن.

زێدەخۆری دەکەن: زێدەخۆری یەکێک لە دەرکەوتەکانی پرۆسەی دابەزینی کێشە. زۆر کەس لە خواردنی خۆراکە تەندروستەکانیشدا زێدەڕۆیی دەکەن. ئەم خواردنە ئەگەرچی تەندروستە بەڵام کالۆری هەیە و ئەگەر هەژماری بەرز بێتەوە، کێشی جەستە زیاد دەکات.

هێشتاش شەکر دەخۆن: ئەو خواردنەوانەی شەکریان تێدایە هۆکارن بۆ قەڵەوبوون. کۆلا و تەنانەت ئاوی میوە پڕاوپڕن لە شەکر. کەوابوو هەوڵ بدەن تا ئەو شوێنەی دەتوانن واز لە خواردنەوەیان بێنن

باش ناخەون: خەو یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی تەندروستی جەستە و رۆحی مرۆڤە و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کێشی جەستە هەیە. کۆمەڵێک توێژینەوە کەم‌خەویان وەکوو هۆکاری قەڵەوبوون سەلماندووە. کەم خەوی لە گەورەساڵاندا 55٪ و لە مناڵانیشدا 89٪  هۆکارە بۆ قەڵەوبوون.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved