25/1/2021 08:40 PM

دوو پرۆژەی گرنگی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

بەپێى بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، لە سلێمانی به‌بڕى زیاتر له‌ (44) ملیار دینار دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت کە سوودێكى زۆرى بۆ به‌رزكرتنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە: له‌ چوارچێوه‌ى گرنگیپێدان و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌‌ پارێزگاى سلێمانى، به‌بڕى زیاتر له‌ 44 ملیار دینار دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى_وزه‌ى_كاره‌با له‌ پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە به‌ نووسراوى  ژماره‌ (903) له‌ 21/1/2021 سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشانداوە له‌سه‌ر خه‌رجكردنى بڕى (44.534.377.549) چل چوار میارو پێنج سه‌دو سى و چوار ملیۆن و سێ سه‌د حه‌فتاو حه‌وت هه‌زار دینار، له‌ داهاتى گشتى كاره‌با بۆ دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى، کە پرۆژه‌كانیش بریتین له‌ هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى ته‌وژم به‌رزى (132 کەى ڤى) تانجه‌رۆ - سه‌یدصادق (55) كیلۆمه‌تره و سوودێكى زۆرى بۆ به‌رزكرتنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌كانى سه‌یدصادق و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدو پێنجوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى سه‌ر تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با.

پرۆژەی دووەميش بریتییە لە هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى (132  کەى ڤى) بازیان - رانیه كه‌ درێژییه‌كه‌ى (105) كیلۆمه‌تره‌و سوودێكى زۆرى ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى توناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌ى پشده‌رو بیتوێت و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆر سه‌رتۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى سنوره‌كه‌‌.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved