لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان به‌رده‌وام ئاشكرای ده‌كه‌ن ئه‌و ماددانه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر له سه‌وزه‌و گه‌ڵا سه‌وزه‌كاندا هه‌یه، توانای خانه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه به‌رزده‌كه‌نه‌وه، بۆیه خواردنی ژه‌مێكی سپیناغ چالاكی میتوكۆندریا له خانه‌كاندا زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هۆی گه‌ڵاكه‌یه‌وه تایبه‌تمه‌ندی دژه‌شێرپه‌نجه‌ی تێدایه. له‌م چه‌ند خاڵه‌دا گرنگترین سووده‌كانی ده‌خه‌ینه‌روو: 1- سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ترشه چه‌وری ئۆمیگا3 یه. 2-گه‌ڵا سه‌وزه‌كانی سپیناغ بڕێكی زۆر باشیان له ڤیتامین K تێدایه، هه‌روه‌ها ڤیتامین C و ڤیتامین A و E كه گرنگن بۆ خۆپاراستن له ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشی دڵ و نه‌خۆشی شه‌كره. 3-سپیناغ به‌لایكه‌م (13) مادده‌ی دژه‌ئۆكسان له جۆری فلاڤانۆیده‌كانی تێدایه كه مرۆڤ ده‌پارێزن له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌و پێست و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك. 4-كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی تێدایه یارمه‌تی رێكخستنی ئاستی ترشی جه‌سته ده‌دات، كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی ئاستی وزه‌ی له‌ش و دانانی ئاستێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی توشبوون به قه‌ڵه‌وه‌ی. 5- سپیناغ بۆ ئێسكه‌كانیش به‌سووده، هه‌روه‌ها توندی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ره‌بۆ كه‌مده‌كاته‌وه. 6- یارمه‌تی ته‌ندروستی بینین ده‌دات، به‌هۆی بوونی ماده‌ی كارۆتین تێیدا. 7-به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی دژه‌ئۆكسید داده‌نرێت و رێگر ده‌بێت له لاوازبوونی ئێسك و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات. 8-به‌مدواییانه زانایانی سویدی نهێنی هێزی جه‌سته ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خواردنی ئه‌و نیتراته‌ی له سه‌وزه‌ی سپیناغدا هه‌یه. 9-هه‌وره‌ها سپیناغ ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دانه‌كان به‌رێژه‌ی (%34) كه‌مده‌كاته‌وه‌و هه‌ر به‌هۆی ئه‌م مادده دژه‌ئۆكسانانه‌یه كه كۆنترۆڵی دابه‌شبوونی خانه‌كان ده‌كه‌ن. 10- سه‌لـمێنراوه كه سپیناغ یارمه‌تی فرمانه‌كانی مێشك ده‌دات به‌تایبه‌تی له به‌ساڵاچووه‌كاندا، چاوه‌كان له كزبوونی په‌یوه‌ست به ته‌مه‌ن ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها سپیناغ كانزای ئاسنی تێدایه كه پێویسته بۆ خۆپاراستن له كه‌مخوێنی. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure