26/1/2021 05:15 PM

ئایا مێلانیا لە ترەمپ جیا دەبێتەوە؟

"مێری ترەمپ"ـی برازانی دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی رابردوو کتیبی بیرەوەرییەکان سەبارەت مامی بڵاو کردەوە و لەوێدا ئەوی بە "مەترسیدارترین پیاوی جیهان" ناوزەد کرد، لە لێدوانێکی نوێدا گوتوویەتی ترەمپ "هیچ تێگەیشتنێکی لە سۆز و خۆشەویستی" نییە.
پاش کۆتایی هاتنی سەردەمی سەرۆکایەتی ترەمپ، زۆر کەس باس لە داهاتووی سێهەم هاوسەرگیری ئەو دەکەن. ئەو کاتەی ترەمپ هێشتا دەسەڵاتی بەدەستەوە بوو، لە سەرجەم ئەو رۆژانەدا کە ئەو بە زۆرەملی باسی ساختەکاری لە هەڵبژاردەنەکان سەرۆکۆماریی ئەمریکای دەکرد، مێلانیای تەمەن 50 ساڵ کە پێشتر مۆدێل بووە، خەریکی ئامادەکاری بوو بۆ دەربازبوون لە واشنتۆن.
سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی پاش هێرشبردن بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا بە CNNـی گوت: "مێلانیا لە باری دەروونی و خۆشەویستییەوە ئیتر لە دۆخێکدا نییە کە بیهەوێ تێکەڵ بە رووداوەکان بێت." "ئار. کۆری" کە یەکێک لە دۆستانی مێلانیایە و رۆژنامەنووسە لە بواری بابەتە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ئاژانسی هەواڵنێریی نیۆرک تایمزی گوت: "من لام وایە ئەو هیچ حەزی لەوە نەبوو ببێت بە خانمی یەکەم و ئەم کارەی بە هۆی هاوسەرەکەیەوە ئەنجامدا."
ئەم دەنگۆیانە کاتێک زیادی کرد کە مێلانیا ترەمپ رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو پاش جێهیشتنی کۆشکی سپی و ئەو کاتەی لە فڕۆکەکە دابەزی لە ویلایەتی فلۆریدا، بە روخسارێکی بێ‌هەستەوە لە هاوسەرەکەی دوور کەوتەوە و ترەمپ بە تەنها دەستی لەو هەواڵنێران هەڵێنا.
ئەوە یەکەم جار نییە کە دیمەنی دووری کردنی مێلانیا لە دۆناڵد ترەمپی هاوسەری بڵاو دەبێتەوە. لە ماوەی سەرۆکایەتی ترەمپدا کۆمەڵێک ڤیدیۆ و وێنە بڵاو بوونەوە و شەپۆلێک لە دەنگۆیان سەبارەت بە پەیوەندیی ئەم خێزانە هێنا ئاراوە.

 

سەرچاوە: nzherald

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved