26/1/2021 05:17 PM

مەساجی قاچ کێشە جەستەییەکانی مناڵ کەم دەکاتەوە

زۆرینەی دایکان دەزانن کاتێک مناڵەکەیان ئیزعاجە، مەساج و شێلانێکی ئارام دەتوانێ مناڵە چاوگەشەکەیان ئارام کاتەوە. مناڵان بەنیسبەت بەرکەوتنە چێژبەخش و رێفلێکسۆلۆژی(Refleksology)ـیان هەیە. ورووژاندنی چەندین شوێنی قاچ دەتوانێ بۆ تەندروستیی مناڵان زۆر بەسوود بێت. لەدرێژەدا لەگەڵ ئەم چەند شوێنە و ئاسەوارەکانیان ئاشنا دەبین.

ددان هاتن
ئەگەر مناڵەکەتان خەریکە ددانی دێت، مەساجی سەر پەنجەکانی قاچی دەتوانێ ئێشی ئەم قۆناغە لە گەشەی مناڵ کەم بکاتەوە. ئەو شوێنانەی پەیوەندیان لەگەڵ شەویلکەی سەرەوە و خوارەوە و ددان هەەی لە ژێرەوەی گرێی قامکی قاچدا جێگیر بوون. کاتێک زەخت بخەیتە سەر قامکەکانی قاچی مناڵ بەشێوەی سروشتی ئێشی ددان هاتنی مناڵ کەم دەبێتەوە.

ئاوی لووت
مەساجی قامکی قاچی کۆرپەکەتان لەوانەیە چارەسەر بێت بۆ لەناوبردنی ئاوی لووت. خاڵی فشاری سەرەکیی هاوپەیوەند لەگەڵ سینووسەکانی لووت لەسەر قامکە گەورەی قاچدا جێگیر بووە. بە مەساج کردنی ئەم شوێنە دەتوانن نیشانەکانی هەڵامەتی مناڵ و ئێشی سینووسەکان کەم بکەنەوە.

ئێشی قەفەزی سنگ
ئەگەر مناڵەکەتان کێشەی گرژبوونی ماسولکەکانی قەفەزی سنگی هەیە، ژێر سێ قامکی ناوەڕاستی بە ئارامی مەساج بکەن. بۆ ئەم مەبەستە بە قامکە گەورەی خۆتان زەخت بخەنە سەر ئەم شوێنە و دواتر مەساجی بکەن.

ئازاری سک
بە مەساجی ناوەڕاستی قاچەکانی مناڵەکەتان دەتوانن ئازارەکانی سکی کەم بکەنەوە. ئەم رێکارە سروشتییە و دەتوانن بۆ ئارام کردنەوەی مناڵەکەتان بەکاری بێنن.

کێشەی هەرس
مەسای قاچ دەتوانێ کێشەکانی کۆئەندامی هەرسی منداڵ کەم بکاتەوە. زەخت خستنە سەر خاڵێک کە نزیکەی چوار قامک کە قامکەی گەورەی قاچەوە مەودای هەیە دەتوانێ کێشەکانی هەرس، سکچوون و رشانەوەی مناڵ لەناو ببات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved