26/1/2021 05:44 PM

سوودەکانی سرکەی سێو

سرکەی سێو بەهۆی ترشانی سێوەوە بەرەهەم دێت. ترشێنەر(مخمر)ـەکان شەکری ناو سێو دەکەن بە کحول. پاشان بەکتریا لەم تێکەڵەیە زیاد دەبێت و کحول دەکەن بە ئاسید ئەسێتیک. نزیکەی 5 بۆ 6٪ـی سرکەی سێو لە ئاسید ئەسێتیک پێکهاتووە. ئەم ئاسیدە، ئاسیدێکی لاوازە. بەڵام ئەگەر رادەکەی زۆر بێت ئاسیدیتەکەی بەرز دەبێتەوە. پێکهاتەی سرکەی سێو بەگشتی بریتییە لە: ئاسید ئەسێتیک، ئاو، ئاسیدەکانی دیکە، ڤیتامین و مادە کانگەییەکان. لەدرێژەدا بەشێک لەسوودەکانی ئەم جۆرە سرکە دەخەیەنە بەر باس.

شەکری خوێن کەم دەکاتەوە: بەشێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی سرکەی سێو، هەستەوەری بەنیسبەت ئانسۆلین تا 34٪ کەم دەکاتەوە و بەم جۆرە ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێنێت.

کە دەیخۆن هەست بە تێربوون دەکەن: سرکەی سێو یارمەتییان دەدات کێشتان دابەزێنن چونکە بە خواردنەکەی هەست بە تێری دەکەن. بەپێی توێژینەوەکان کورت‌ماوەکان خواردنی سرکەی سێو چەوریی ورگ دەتوێنێتەوە.

کۆلستڕۆڵ خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات: ئاست‌بەرزی کۆلستڕۆڵ لە خوێندا مەترسیی جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات. خواردنی سرکەی سێو دەبێتە هۆی کۆلستڕۆڵ و تری‌گلیسیرید.

بۆنی قاچ لەناو دەبات: سرکەی سێو بەگشتی بۆنی ناخۆشی جەستە لەناو دەبات. بۆنی قاچ یەکێک لە ناخۆشترین حاڵەتەکانە کە دەتوانن بە سرکەی سێو چارەسەری بکەن. بۆ ئەم مەبەستە کڵێنێکسێک بە سەرکەی سێو تەڕ بکەن و بە قاچتانیدا بێنن.

دژی بۆنی ناخۆشی دەمە: بۆنی دەم دەبێتە هۆی ئازاری دەوروبەریان و شەرمی ئێوە. بە سرکەی سێو دەتوانن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، بەڵام چۆن؟ سرکەی سێو ئەو بەکتریانەی کە هۆکاری دروستبوونی ئەم بۆنەن لە دەمدا لەناو دەبات. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن هەنێک لە سرکەکە لە دەمتان وەردەن.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved