دابان شه‌ده‌ڵه جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، پێشوازی له ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم كرد، كه به یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ده‌سته‌كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كردبوو. له دیدارێكدا باس له هاوكارییه‌كانی فه‌رمانگه كرا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم و ئه‌نجامدانی چالاكی شوێنه‌وارناسی و ڕۆشنبیری جۆراوجۆر له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ئامانجی زیاتر ناساندنی شوێنه گه‌شتیاری و شوێنه‌وارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گه‌شتیارانی ده‌ره‌وه، جه‌ختیش له هه‌ماهه‌نگی كاركردنی هاوبه‌ش له‌وباره‌یه‌وه كرایه‌وه. لای خۆیه‌وه دابان شه‌ده‌ڵه پشتیوانی و هاوكاری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم دووپاتكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مڕووه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی جێگری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure