26/1/2021 08:27 PM

كارنامەی كتێبخانەی گشتی سلێمانی دەناسێنرێت

لە درێژەی كارو چالاكییەكانیدا، كتێبخانەی گشتی سلێمانی كتێبی (كارنامەی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی 2016-2020) بە خوێنەران و میدكاران ناساند.

لە مەراسیمێكی تایبەدا بە ئامادەبوونی  ژمارەیەك  زور لە میوانان و میدیاكاران و مامۆستا ئەیوب رۆستەم نوێنەری  وەزارەتی  رۆشنبیری و لاوان و دیاری عەزیز بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانە گشتییەكانی هەرێم و ئالان رەئوف بەرێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی و جوان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كتێبخانە، كتێبی (كارنامەی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی 2016-2020) لە ئامادەكردنی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كتێبخانەی گشتی سلێمانی بە خوێنەران و میدیاكاران ناسێنرا.

لە سەرەتای مەراسیمەكەدا ئالان رەئوف بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی وتارێكی پێشكەشكردو لە وتارەكەیدا بەخێرهاتنی میوانەكانی كردو سوپاسی ئامادەبووان و میدیاكارانی كرد، دەستخوشی لە وەزارەتی رۆشنبیرو لاوان و بەڕێوەبەری كشتی كتێبخانەكانی هەرێم و پارێزگای سلێمانی كرد، كە بەردەوام هاوكارو پشتیوانیان بووە لە كارو چالاكییەكانیان، باسێكی كارو چالاكییەكانی كتێبخانەی كرد كە بۆتە هوكاری زیادبوونی خوێنەران و سەردانیكردنی كتێبخانە، پاشان ماموستا ئەیوب رۆستەم وتاری وەزارەتی ڕۆشنبیری لاوانی پێشكەشكردو باسێكی كورتی مێژوو ئەدەبی كوردی پێشكەشكردو گرنگی ئەرشیفی بۆ نەتەوەیەكی بێ دەوڵەتی وەك كورد خستەڕوو.

هاوكات دیاری عەزیز بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەكانی هەرێم باسێكی كارو چالاكییەكان كتێبخانەو بەرنامەو پڕۆژەكانی چوار ساڵی ئایندەی كتێبخانەكانی هەرێمی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

لە كۆتايیشدا جوان لەتیف سەرپەرشتیاری كتێبی (كارنامەی كتێبخانەی گشتی سلێمانی 2016-2020)  وتارێكی پێشكەشكردو لە وتارەكەیدا سوپاسی فەرمانبەرانی بەشەكەی هەموو ئەو كەسانەی كە هاوكاری بوون لەم پرۆژەدا كرد،  باسێكی كورتی كارو چالاكییەكانی كتێبخانەشی كرد.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved