د.هه‌ڤین كه‌مال شاه پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ئینزلاقی دیسكی بڕبڕه‌كانی مل و تێیدا چه‌ندین زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی پێویستی ئاماژه پێكردووه. د.هه‌ڤین له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه ئینزلاقی دیسك یاخود ئه‌وه‌ی له‌نێو خه‌ڵكدا به (فه‌قه‌راتی مل) ناوده‌برێت، یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كانی ئازاری شان و مل و له ئێستادا زۆر باوه. بڕبڕه‌كانی ملی مرۆڤ ژماره‌یان حه‌وت بڕبڕه‌یه‌و له‌نێوان هه‌موو دوو بڕبڕه‌یه‌ك دیسكێكی ته‌نك هه‌یه، مادده‌یه‌كی جیلاتینی شل له‌ناویدایه بۆ ڕاگرتنی مل به ڕێكی و ئاسانكردنی جوڵه‌ی مل و سه‌ر، هه‌ركات ئه‌م جیلاتینه وشكده‌بێته‌وه ئینزلاقی دیسكه‌كه ڕووده‌دات. ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه نیشانه‌كانی ئینزلاقی دیسكی نێوان بڕبڕه‌كانی مل بریتین له: 1-ئازاری مل و شان و هه‌ندێكجار سه‌رئێشه له‌گه‌ڵ ئازاری زۆر له ده‌ست و په‌نجه‌و باڵ و شان؛ زۆرجار لایه‌كی له‌ش دێشێت یان ئازاری زۆرتره. 2-سڕبوون یان ته‌زووهاتن یان هه‌ستكردن به مێرووله‌كردن له مله‌وه تا په‌نجه‌كانی ده‌ست؛ زۆرجار لایه‌كی له‌شه یان زۆرتره له لایه‌كه‌ی تر. 3-بێهیزی یان پوكانه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی ده‌ست و باڵ. 4-ئازاره‌كه‌ت به پێكه‌نین، پژمین، كۆكه زیاتر ده‌بێت. 5-ئازاری مل و نیشانه‌كانی ترت زیاتر ده‌بێت دوای پشوو و ئیسراحه‌ت و دانیشتنی زۆر. هه‌ر له‌و بابه‌ته‌دا د.هه‌ڤین هۆكاره‌كانی ئینزلاقی فه‌قه‌راتی ملی دیاریكردووه كه بریتین له: *هۆكاری سه‌ره‌كی بریتییه له ته‌قین یان پچڕان و برینداربوونی دیسكی نێوان بڕبڕه‌كان و له ئه‌نجامدا دیسكه‌كه ده‌خزێت و فشار ده‌خاته‌سه‌ر دڕكه‌په‌تك و ده‌ماره‌كانی شان و قۆڵ و ده‌ست. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك حاڵه‌ت هه‌ن كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون له‌وانه‌ش: 1-ته‌مه‌ن: له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن دیسكی نێوان بڕبڕه‌كان وشكده‌بێته‌وه‌و بێهێزتر ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ری ئینزلاق زیاد ده‌كات. 2-سوڕانه‌وه‌ی مل یان ئاوڕدانه‌وه‌ی كتوپڕ به‌تایبه‌ت له‌كاتی هه‌ڵگرتنی شتی قورس به‌شێوه‌ی هه‌ڵه. 3-به‌ركه‌وتنی زه‌بر به بڕبڕه‌كانی مل وه‌ك له‌كاتی كه‌وتن، وه‌رزش، ڕووداوی هاتووچۆ. 4-شێوازی ژیانی هه‌ڵه‌و جووڵه‌ی ڕۆژانه‌ی هه‌ڵه: بۆ نموونه دانیشتن به شێوازی هه‌ڵه بۆ ماوه‌ی زۆر، مل نوشتانه‌وه له‌كاتی به‌كارهێنانی مۆبایل و لاپ‌تۆپ، جگه‌ره‌كێشان، خواردنه‌وه گازییه‌كان و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی ڕێژه‌ی زۆر كافایینیان تیادایه وه‌كو چاو قاوه...هتد. 5-هۆكاری بۆماوه‌یی: له هه‌ندێك خێزاندا زیاتره. 6-قه‌ڵه‌وی و زۆری كێش. 7-كه‌می جوڵه‌و ئه‌نجامنه‌دانی وه‌رزش. شێوازی ده‌ستنیشانكردنی: *تیشك؛ تیشكی ( X-Ray ) ، ( MRI) ، ( C-T Scan ) *هێڵكاری ماسوولكه‌كانی ده‌ست و باڵ (EMG ) *فه‌حسی خوێن به‌گوێره‌ی نه‌خۆشه‌كه پزیشك بڕیارده‌دات. شێوازی گشتی چاره‌سه‌ركردنی ئینزلاقی مل: *زۆرێنه‌ی حاڵه‌ته‌كان نه‌شته‌رگه‌ری ناوێت و ده‌توانرێت چاره‌بكرێت له‌ڕێگه‌ی: 1-چاره‌سه‌ركردنی له‌ڕێگای ده‌رمانه‌وه: به ده‌رمانی ئازارشكێن وه‌كو: ئازارشكێنه دژه‌هه‌وكردنه ناستیرۆیده‌كان ( NSAID )، پاراسیتۆڵ...هتد. -دژه په‌ركه‌م وه‌كو گاباپینتین، پریگابالین. -به‌كارهێنانی دژه خه‌مۆكییه‌كان و هێوركه‌ره‌وه‌كان. 2-چاره‌سه‌ری سروشتی و چاره‌سه‌ری فیزیایی و وه‌رزشكردن. -مه‌ساجكردنی قوڵ بۆ ماسوولكه‌كان. -به‌كارهێنانی (هایدرۆتیراپی) واته ئاو بۆ نه‌رمكردنه‌وه‌ی ماسوولكه‌كان بۆ نموونه ساونا یاخود وه‌رزشكردن له‌ناو ئاودا. -وه‌رزشكردن: وه‌رزشی تایبه‌ت بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی شان و مل. -ده‌رزی ئاژه‌نین. -به‌كارهێنانی ته‌زووی كاره‌با له‌ڕێی ئامێری (TENS). -به‌كارهێنانی ئامێری شۆك وه‌یڤ بۆ خاوكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی ئازار له ملدا. -نه‌شته‌رگه‌ری كه چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌و پزیشكی پسپۆڕ بڕیار له كات و جۆر‌و شێوازی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه ده‌دات. *شێوازی تازه‌ی چاره‌سه‌ركردن، كه پزیشكی پسپۆڕی ئازارشكاندن ئه‌نجامی ده‌دات بۆ نه‌هێشتنی ئازاری مل: -ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به‌شێوازی كۆن و په‌یڕه‌وكراو چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراو پێش بڕیاردان له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌راتی مل ئه‌وا ئه‌م ڕێگه تازانه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت: 1-لێدانی ده‌رزی ستیرۆید یاخود پلازما له خاڵی ئازاره‌كان(trigger points) له ملدا. ئه‌مه ته‌نها ئازاره‌كه ناهێڵێت و نه‌خۆش ده‌توانێت ئاسانتر وه‌رزش بكات. -لێدانی جۆرێك له ده‌رزی دژه‌هه‌وكردن و هایلیرۆنیده‌یس و ئۆزۆن بۆ دیسكه‌كه له‌ژێر ئامێری فلۆرۆسكۆپی: ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌ركه‌وتووه‌و به‌نجی ناوێت و به به‌نجی مه‌وزعی ده‌كرێت و دوای یه‌ك سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه‌و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و كاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات. 2-چاره‌سه‌ر به ئامێری له‌ره‌له‌ری گه‌رمی ( radiofrequency) له‌كاتی داخورانی جومگه‌كانی بڕبڕه‌كان و هه‌ڵئاوسانیان، كه ئه‌مه بۆ جومگه داخوراوه‌كه‌و بۆ ناو دیسكه‌كه‌ش ئه‌نجامده‌درێت، كه زۆر سه‌ركه‌وتووه‌و ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه. 3-لابردنی به‌شێك له كڕكڕاگه زیانپێكه‌تووه‌كه بێ نه‌شته‌رگه‌ری له‌ژێر ئامێری ئیندۆسكۆپیدا: ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌ركه‌وتووه‌و به‌نجی ناوێت و به‌نجی مه‌وزعی ئه‌نجامده‌درێت و دوای یه‌ك سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه‌و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و كاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure