27/1/2021 03:02 PM

سوودەکانی کێوی

ئاخێزگەی سەرەکیی ئەم میوەیە وڵاتی چینە. کێوی تا بەر لەوەی بگاتە وڵاتی نیۆزیلەندا و ناوی بنێنن "کێوی" بە "ترێی چینی" دەناسرا. داری کێوی وەکوو لاولاو باڵا دەکات و بەرزییەکەی دەگاتە ٩ مەتر. وەرزی پێگەیشتنی ئەم کێوی زستانە بەڵام بەهۆی ئەوەی لەبەرانبەر خراپبووندا خۆڕاگرە، ئەگەر بەباشی ئاگاداری لێ بکرێت لە وەرزی هاوینیشدا دەتوانین لە فرۆشگەکان بیکڕین و کەڵکی لێوەرگرین. لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێک لە سوودەکانی ئەم میوەیە دەکەین.

پڕاوپڕە لە ڤیتامینەکان C، و E کە ئەنتی‌ئۆکسیدەنتن
یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کێوی ئەوەیە کە رێژەیەکی زۆر ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی تێدایە و رادیکاڵە ئازادەکان (یەکێک لە هۆکارەکانی چەندین جۆر نەخۆشی بۆ نموونە شێرپەنجە) لەناو دەبات. ڤیتامین C ئەندامەکانی جەستە لە زیان دەپارێزێت و ڤیتامین E کۆلستڕۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە.

سوودی بۆ پێست هەیە
کۆلاژن جۆریک پرۆتین کە بە رادەیەکی زۆر لە جەستەدا هەیە و مەتریالی سەرەکیی پێست، ماسولکە و ئێسکە. لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن رێژەی کۆلاژن کەم دەبێتەوە، بەڵام ڤیتامین C کە بە رادەیەکی زۆر لە کێویدا هەیە، بەرگیری لەم پرۆسەیە دەکات و بەم شێوەیە تەندروستیی پێست و ئێسک دەپارێزێت.

یارمەتی کۆئەندامی هەناسە دەدات
وەک باس کرا کێوی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C. ئەو خۆراکانەی ئەم ڤیتامینەیان تێدایە بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە بەسوودن. کێوی دەتوانێ ئاسم، ئێشی قوڕگ و گیرانی لووت چارەسەر بکات.

تەندروستیی چاو
کێوی دەوڵەمەندە بە مادەی "لۆتئین" کە جگە لە پارێزگاریی لە پێست، دەتوانێ ئاسەورە زیانبەخشەکانی تیشکی سەروو وەنەوشەیی پووچەڵ بکاتەوە کە زیانیان بۆ چاو هەیە. ڤیتامین Aـش بەشێکە لە پێکهاتەی کێوی کە ئەویش بۆ بەهێزبوونی بینایی چاو پێویستە.

چارەسەرکردنی کێشەکانی خەو
لە پێکهاتەی کێویدا هۆرمۆنی سێرۆتۆنیش جێگیر بووە. وەک دەزانن ئەم هۆرمۆنە کواڵیتی خەو بەرز دەکاتەوە و هۆکارە بۆ بەهێزبوونی بیرگە، باشبوونی خووەکان و لەناوبردنی نیشانەکانی خەمۆکی.

 

سەرچاوە: draxe

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved