27/1/2021 03:03 PM

تێکەڵ کردنی ئەم خۆراکانە سیستمی بەرگری بەهێز دەکەن

سیستمی بەرگریی جەستە بەردەوام چالاکە و بەشوێن ئەو میکرۆب و مادە زیانبەخشانەوەیە کە دەبنە هۆی نەخۆشی؛ کەوابوو دەبێ سیستمی بەرگری بەهێز بێت. بۆ ئەم مەبەستە دەبێ ڤیتامین و مادە کانگەییەکان بە رادەی پێویست بێتە ناو جەستەوە. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند تێکەڵەی سروشتیی ئاشنا دەبین کە سیستمی بەرگری بەهێز دەکەن.

سێو، گێزەر و پرتەقاڵ: سێو، گێزەر و پرتەقاڵ تیکەڵەیەکی سەرسوڕهێنەر دروست دەکەن کە سیستمی بەرگری بەهێز دەکات. جگە لەوە تامێکی یەکجار خۆشی  هەیە و دەتوانن بەیانیان بیخۆنەوە. مادە بەسوودەکانی ئەم تێکەڵيیە بریتین لە: ڤیتامینەکانی C، A و B6، پۆتاسیۆم و فۆلیک ئاسید.

پرتەقاڵ و گریپ‌فرووت: ڤیتامین C ئەنتی‌ئۆکسیدەنێکی بەهێزە و خانەکان لە بەرانبەر مەوادی زیانبەخشدا دەپارێزێت. کەمبوونی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی هەوکردنی سیستمی بەرگری و درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان. تێکەڵەی ئەم دوو میوەیە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ئەم ڤیتامینە.  زینک و فۆلیک ئاسید بەشێکی دیکە لە مادە بەسوودەکان ناو ئەم تێکەڵەیەن.

ئاوی تەماتە، کەلەرم و کەرەوەز: تێکەڵەی ئەم سێ سەوزەیە دەبێتە سەرچاویەکی دەوڵەمەند بۆ ڤیتامین A. ئەم تێکەڵەیە ئیلتیهاباتی جەستە لەم دەکاتەوە و بژاردەیەکی باشە بۆ هۆشیاربوونە لە کاتی بەیانیدا. مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و ئاسن لەم پێکهایەدا هەن و هەر کامیان سوودی تایبەت بە خۆیان هەیە.

گێزەر، زەنجەفیل و زەردەچێوە: ئەم تێکەڵەیە پڕاوپڕە لە ڤیتامینەکانی E و C و A؛ هەروەها ئاسن و کالسیۆم. تێکەڵکردنی ئەم خۆراکانە سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و دژی ورووژانی ئەندامەکانە. رۆماتیزمی جومگەکان کێشەیەکی دیکەیە کە ئەم تێکەڵەیەی دەتوانێ نیشانەکانی کەم بکاتەوە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved