28/1/2021 05:51 PM

سوودەکانی کەلەرم

کەلەرم هاوشێوەی سەوزەواتەکانی دیکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، مەوادی کانگەیی بۆ نموونە فۆلات، کالسیۆم و پۆتاسیۆم. کەلەرم سوودی بۆ تەندروستیی دڵ، پێست و دابەزینی کێش هەیە. لە درێژەدا بە کورتی ئاماژە بە سووەکانی ئەم سەوزەیە دەکەین.

تایبەتمەندیی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی کەلەرم: کەلەرم ژەهرەکان لەناو دەبات؛ واتە بە سڕینەوەی رادیکاڵە ئازادەکان و ئاسید ئوورە، خوێن پاک دەکاتەوە. ئەم مەوادە هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە رۆماتیزمی جۆمگەکان، ئارترۆز، نەخۆشییەکانی پێست و ئێگزیما-ن.

سیتسمی بەرگری بەهێز دەکات: کەلەرم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C. ئەم ڤیتامینەش رۆڵی دەبینێت بۆ پووچەڵکردنەوەی کاریگەریی رادیکاڵە ئازادەکان و بەم شێوەیە یارمەتی سیستمی بەرگری دەکات.

پاراستنی قژ: کەلەرم پڕاوپرە لە سۆلفۆر و سیلیکۆن و بەرگیری لە وشکبوونی قژ دەکات. ئەم خۆراکە هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A کە هاوشێوەی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکان رەفتار دەکات و دەبێتە هۆی تەندروستیی پێست و قژ.

بەرگیری لە شێرپەنجەی پرۆستات دەکات: بەپێی توێژینەوەی توێژەرانی ئەمریکی، ئەو "بێتاکارۆتێن"ـەی لە پێکهاتەی کەلەرمدایە، بەرگیری لە شێرپەنجەی پرۆستات دەکات و ئەم تایبەتمەندییە دەبێتە هۆی ئەوەی کەلەرم لە بواری دژە-شێرپەنجەبوونەوە ببێت بە یەکێک لە سەوزەواتە گرنگەکان.

بەهێزکردنی ئێسک: کەلەرم، سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ کالسیۆم، مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم. ئەم سێ مادەیە بۆ جەستە و بەهێزبوونی ئێسک پێویستن و بەرگیری لە نەخۆشیی بۆشبوونی ئێسک دەکەن.

 

سەرچاوە: organicfacts

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved