28/1/2021 05:53 PM

پێکەنین چییە؟

هیچ دەنگێک لە جیهاندا لە دەنگی پێکەنینی منداڵ خۆشتر نییە، هەڵبەت ئەگەر نیوەشەو نەبێ و ئێوەش مناڵتان نەبێت! سەرەڕای ئەوەی پێکەنین کارێکە کە هەموو رۆژیک ئەنجامی دەدەین، زانایان سەبارەت بە هۆکاری پێکەنینی مرۆڤەکان دڵنیا نین و خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە تەنها چەندین جۆری ئاژەڵان ئەم کارە ئەنجام دەدەن. سەرەڕای ئەم راستییە کە زۆرینەی ئاژەڵان هاشێوەی مرۆڤ خاوەنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتین، زۆرینەیان گاڵتە و گەپ و پێکەنینیان نییە. نزیکترین کردەوەی نزیک بە پێکەنینی مرۆڤ لە بەچکە مەیمووندا دەبیندرێت. ئەوان کاتێک دەبینن دایک و باوکیان یەکتری ختووکە دەدەن دەنگێکی هاوشێوەی پشووسواری بەرهەم دێنن کە هۆکارەکەی هاوشێوەی پێکەنینی مرۆڤ تا ئێستا روون نەبووەتەوە.
هەروەها پێکەنین بابەتێک نییە کە بەدوای شۆخی و گاڵتەدا روو بدات و ئەو کەسانەی ناچار بوون بەو نوکتە بێ‌تامەکان پێبکەننن شاتی لەسەر ئەم مەسەلەیە دەدەن. دەگوترێ تەنها 20٪ـی پێکەنینەکانی ئێمە وڵامی نۆکتەیەکی پێکەنینی یان ختووکەدان و شتی لەم چەشنەیە و بو ئەوی دیکەی واتە ٨٠٪ بۆ لەبەرچاو گرتنی ئەدەب و رێز بووە یان پێکەنینێکی دەسکرد بوون بۆ ئەوەی گفتوگۆیەکان درێژەیان هەبێت. هەندێک لایان وایە پێکەنین وەکوو رێگایەک بۆ کۆنتڕۆڵی ئێمە لە کۆمەڵگادا بەکار دێت. جیاوازی «پێکەنین لەگەڵ کەسێک» و «پێکەنین بەکەسێک» کلیلی کردنەوەی ئەم نهێنیەیە. کاتێک بە کەسێک پێدەکەنین لەڕاستیدا پێی دەڵێین رەفتارەکانی لەگەڵ گرووەپەکەمان ناگونجێت و کاتێک لەگەڵ کەسێک پێدەکەنین واتە هەڵسوکەوتەکانی نۆرماڵن و دەتوانێ ببێت بە ئەندامی گرووپەکەمان. ئەم راستییە کە شۆخی و گاڵتە رۆڵێکی گرنگی لە هەڵبژاردنی جنسیدا هەیە-بۆ نموونە ژنان حەزیان لە پیاوێکە کە دەم بە پێکەنینە و گاڵتە دەکات- دەتوانێ هۆکاری زۆربوونی شۆخی و پێکەنین لەناو ئێمەی مرۆڤدا بێت و وەکوو تایبەتمەندییەکی ئەرێنی لە نەوەیەکەوە گوازراوەتەوە بۆ نەوەکانی دیکە.

 

سەرچاوە: whatculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved